ھەولێر-KDP. info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس ) پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە: پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاراستەی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەکەم بۆ کۆچی دوایی (عەبدولمونعیم عەلاق)ی برای.
سەرۆکی حکوومەت لە پەیامەکەیدا دەشڵێت: لە خودای گەورە داواکارم گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە خانەوادە و کەسوکارەکەی ببەخشێت.