Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 23 FEB 2026 01:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیری ناوخۆ هۆشداریدا لە سەرهەڵدانەوە و زیادبوونی چالاکییەکانی داعش
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی شوباتی 2026، لەگەڵ ڕۆژی نێودەوڵەتیی زمانی دایک، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە ئاسایشی ناوچەکە و مەترسییەکانی تیرۆری خستەڕوو.

وەزیری ناوخۆ جەختی لە سیاسەتی جێگیری هەرێمی کوردستان کردەوە و ڕایگەیاند، "کوردستان نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێک." ئاماژەی بەوەش کرد، هەرێم هەمیشە خوازیاری پەیوەندیی دۆستانە و سەقامگیرییە لەگەڵ دراوسێکانیدا.

ڕێبەر ئەحمەد هۆشداریدا لە سەرهەڵدانەوە و زیادبوونی چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و گوتی، "داعش هێشتا هەڕەشەیەکی بەهێزە." ئاماژەی بەوەش دا، "ئەو ڕێکخراوە لەم دواییانەدا لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و سووریا چالاکتر بووە، ئەوەش پێویستیی بە هەماهەنگیی زیاتری ئەمنیی هەیە بۆ ئەوەی تیرۆریزم لەناو ببرێت."

 وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان جەختی لە پاراستنی ئارامیی ناوچەکە کردەوە و ڕایگەیاند؛ پێویستە هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوە بن کە عێراق و هەرێمی کوردستان لە مەترسییەکانی شەڕ و ململانێکان دووربخرێنەوە، تاوەکو خەڵک لە ئاسایش و ئارامیدا بژین.




دوایین هەواڵەکان

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی یادی ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی ڕادیۆی ئاکرێ دەکات

SUNDAY, 22 FEBRUARY 2026 23:02:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی ئاکرێ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و ھونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ڕادیۆی ئاکرێ دەکات.

 

د. سالار عوسمان: زمانی دایک کۆڵەکەی مانەوەی نەتەوە و سەرمایەیەکی نیشتمانییە

SUNDAY, 22 FEBRUARY 2026 22:02:00

​شەقڵاوە-KDP.info- لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ڕۆژی جیھانیی زمانی دایکدا، د. سالار عوسمان جەخت لەسەر پاراستنی زمان وەک ناسنامەی بوون و قەوارەی نەتەوەیی دەکاتەوە.

 
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستانەوە

SUNDAY, 22 FEBRUARY 2026 21:02:00

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتیی پێنج حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و، جەخت دەکاتەوە ڕێگە نادات هیچ لایەنێک هەرێمی کوردستان لە دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکار بهێنێت.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەکات

SUNDAY, 22 FEBRUARY 2026 21:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھاوخەمی و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کرد، بە بۆنەی کۆچی دوایی براکەی و ڕایگەیاند، لەم خەمە گەورەیەدا ھاوبەشی خەم و پەژارەی ھەموویانین.

 
پۆلیسی هەولێر لە ڕێگەی KDPیەوە پلانێکی نوێ ئاشکرا دەکات

SUNDAY, 22 FEBRUARY 2026 20:02:10

​هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و لێکەوتە خراپەکانی تەکنەلۆژیاوە، هێزەکانی پۆلیس، پشت بە سیستمی نوێ دەبەستن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو تاوانانە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact