ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، پاراستنی زمانی دایك، پاراستنی ناسنامە و مێژووی دەوڵەمەند و داهاتووی كوردستانە.
دەقی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، شانازی دەکەین کە هەرێمی کوردستان لانکەی فرەیی و پێکەوەژیانی پێکهاته نهتهوهیی و ئایینی و زمان و کولتوورە جیاوازەکانە.
پابەندیمان بە برهوپێدان و پێشخستنی زمانی دایک بۆ هەمووان دووپات دەکەینەوە، لە زمانی کوردییەوە تا زمانی پێکهاتە نەتەوەیییەکان (تورکمانی، سریانی و ئەرمەنی).
پاراستنی زمانی دایک، پاراستنی ناسنامە و مێژووی دەوڵەمەند و داهاتووی کوردستانە.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان