ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنفرانس و هەڵبژاردنی ڕێکخەر و جڤاتی نیشتمانیی نوێ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان کرد.
دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بزووتنەوەى گۆڕان.
بۆ بەرێز/ کاک دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەرى گشتى بزووتنەوەى گۆڕان
بەبۆنەى بەستن و بەسەرکەوتوویى کۆتایی هاتنى کۆنفرانسى بزووتنەوەى گۆڕان و هەڵبژاردنى بەڕێزتان وەکو ڕێکخەرى گشتى، پیرۆزبایی گەرممان لە ئێوە و ئەندامانى هەڵبژێردراوى جڤاتى نیشتیمانى و سەرجەم کادیر و ئەندامانى بزووتنەوە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیواى سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازین.
ئومێدەوارین بڕیار و ڕاسپاردەکانى کۆنفرانس و دەستوورى نوێى بزووتنەوەکەتان گڕوتێنێکى دیکە بە خەبات و تێکۆشانتان ببەخشێت و، وەکو هێزێکى سیاسى ڕۆڵی بەرچاوى خۆتان ببینن لە یەکڕیزى و یەکگووتارى کوردستانى و پاراستنى دەستکەوتنەکانمان و قەوارەى سیاسى و یاساىی هەرێمى کوردستان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین، هەر سەرکەوتووبن.
مەکتەبى سیاسیی پارتى دیموکراتى کوردستان
١٨ى شوباتى ٢٠٢٦