ھەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی لە بروسكەیەدا پیرۆزبایی لە دانا ئەحمەد مەجید كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان.
دەقی بروسکەی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان
بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێز کاک دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان
بەبۆنەی ھەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و ھەڵبژاردنی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەکەتان، پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم. ھیوادارم ھەڵبژاردنی سەرکردایەتیی تازەی بزووتنەوەی گۆڕان خزمەتی پڕۆسەی سیاسی و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان بکات.
ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
١٧ی شوباتی ٢٠٢٦