Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 18 FEB 2026 01:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فەرھاد ئەترووشی: دەنگدان بە سوپاسالاری عێراق پێچەوانەی دەستووری عێراقە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆسەی ئەمڕۆی ھەڵبژاردنی سوپاسالاری عێراق بە نادەستووری و ھەروەھا گوماناوی وەسف کرد و رایگەیاند، لە دژی بڕیارەکە ھەموو ڕێکارە یاسایی و دەستوورییەکان دەگرنەبەر، لەوانەش پەنابردن بۆ دادگا.

دەقی بەیاننامەکەی فەرھاد ئەمین ئەترووشی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران:-

عێراق بە بارودۆخێکی سەخت و زۆر ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، ھەروەھا بارودۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتیش بە ھەمانشێوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ھەنگاوێکی نا کە دیمەنە سیاسییەکە ئاڵۆزتر دەکات و چەندین پرسیار دەوروژێنێت، ئەویش لە ڕێگەی پەلەکردنی گوماناوی لە دەنگدان لەسەر ھەندێک پلەی تایبەت.

شایانی باسە دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران پێش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە، چەندین کۆبوونەوەی ئەنجام دا و تێیاندا ڕێککەوتن کرا لەسەر بڕگەکانی کارنامەی کۆبوونەوەکە، کە دەنگدان لەسەر ھەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ بۆ یەکخستنی ژمارەیەک لە لێژنەکان و ناونانیان و ئەرک و پسپۆڕییەکانیان لەخۆگرتبوو، جگە لە بڕگەی گەنگەشەی گشتی، بەڵام بەداخێکی زۆرەوە ئەوەی ڕووی دا لە زیادکردنی بڕگەی تر بوو لە بەرنامەی کار کە ڕێککەوتنی لەسەر نەکرابوو، ھەروەھا خستنەڕووی ئەم بابەتە بەم شێوازە لە ئەنجوومەنی نوێنەران و پەلەکردن لە دەنگدان لەسەر پۆستە ھەستیارەکانی دەوڵەت کە یەکێکیان پۆستی سەرۆکی سوپاسالاری بوو، گومانێکی گەورە لای ئێمە و لای پێکھاتە و لایەنەکانی دیکە و ھاوبەشانی پرۆسەی سیاسی دروست دەکات.

ئەوەی ئەمڕۆ ڕووی دا سەرپێچییەکی ئاشکرای ماددەی نۆیەمی دەستوور و ماددەی (٣٧/ دووەم)ی پەیڕەوی ناوخۆیە، ئەمەش بە پێشێلکردنی شەراکەتی نیشتمانی و ھاوسەنگی و تەوافوقی سیاسی دادەنرێت و کارێکی تەواو قبووڵنەکراوە.

لەلایەن خۆمانەوە، ئەم دەنگدانە ھیچ شوێنەوارێکی یاسایی و کارگێڕی لێ ناکەوێتەوە، ھەموو ڕێکارە یاسایی و دەستوورییەکان دەگرینەبەر، لەوانەش پەنابردن بۆ دادگا.




دوایین هەواڵەکان

فراکسیۆنی پارتی: دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان پێشێلکردنی دەستوور و کۆدەنگی سیاسییە

TUESDAY, 17 FEBRUARY 2026 23:02:23

بەغدا-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، زیادکردنی بڕگەیەکی بۆ بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بە "پێشێلکاریی ئاشکرای دەستوور" و مادەکانی پەیڕەوی ناوخۆ ناو برد. فراکسیۆنی پارتی رایدەگەیەنێت کە ئەو ھەنگاوە دژی پرەنسیپی کۆدەنگیی سیاسییە و بە تەواوی رەتی دەکەنەوە.

 

 
بروسکەی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان

TUESDAY, 17 FEBRUARY 2026 23:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی لە بروسكەیەدا پیرۆزبایی لە دانا ئەحمەد مەجید كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان.

 

 

زاگرۆس فەتاح: ١٨ی شوبات ٧٣ ساڵ لە شکۆ، زانست و تێکۆشان

TUESDAY, 17 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی ٧٣یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابیان و لاوان کرد و ڕایگەیاند: "ئەم دوو ڕێکخراوە قوتابخانەی پێگەیاندنی ھەزاران سەرکردە و کادیری بەوەفا بوون بۆ کوردایەتی."

 

شڤان پەروەر: کارەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی جێگەی شانازیی هەموو کوردە

TUESDAY, 17 FEBRUARY 2026 21:02:00

هەولێر-KDP.info- شڤان پەروەر، ھونەرمەندی گەورەی کورد، سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد و لەلایەن موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

 
پارێزگاری ھەولێر لە ڕێگەی KDPـەوە پلانی تایبەت بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ڕادەگەیەنێت

TUESDAY, 17 FEBRUARY 2026 20:02:00

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری ھەولێر ڕایدەگەیەنێت، تەواوی ئامادەکارییە کارگێڕی، ئەمنی و ئیدارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز تەواو بوون و چاودێریی بازاڕیش چڕتر دەکرێتەوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact