هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، بە بۆنەی ھاتنی مانگی رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسوڵمانانی کوردستان، عێراق و جیھان دەکات.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
بەبۆنەی ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی (ڕەمەزان)ـەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەم. لە خودای مەزن داواکارم ڕۆژوو و نوێژ و نزای ھەمووان قبووڵ بکات و ئەو مانگە پیرۆزە، خێر و بەرەکەت و ئارامی بۆ ھەموو لایەک بەدی بھێنێت.
مسعود بارزانی
٢٩ی شەعبانی ١٤٤٧ی کۆچی
١٧ی شوباتی٢٠٢٦ی زایینی