ھەولێر-KDP. info - هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، به گهرمی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز دەکەم. هیوادارم هاتنی ئەم مانگە پیرۆزە، ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت و سەقامگیری بۆ گەلی کوردستان و هەموو ناوچەکە.
با ئەم بۆنە ئایینییە بکەینە دەرفەتێک بۆ قووڵکردنەوەی گیانی لێبوردەیی، تەبایی و پێکەوەژیان کە هەمیشە ناسنامەی جوانی هەرێمی کوردستان بووە.
لە خودای مەزن داواکارین ئەم مانگە پیرۆزه ببێتە سەرەتای کۆتاییهاتنی ئازار و کێشەکان و پەیامی ئاشتی و تەبایی لە هەموو جیهاندا بڵاو ببێتەوە.
ڕەمەزان له هەمووان پیرۆز بێت، ههموو ساڵێک به خێر و خۆشی.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان