ھەولێر-KDP. info- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، پەیامێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:
بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم مانگی ڕەمەزان، مانگی خێر و خۆشی و ئاشتیی و بەخشندەیی بێت.
لە خودای مەزن نزاکارین کە ڕۆژوو و خواپەرستیی هەموو لایەک قبوڵ بکات.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان