هەولێر-KDP.info- د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی کێشەی قوتابییانی خوێندنی ئیسلامی چارەسەرکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی ٢٥ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لەسەر راسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی ھاوبەش لە نێوان، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و وەزیری خوێندنی باڵاو وەزیری پەروەدەو سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی وەرگرتنی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی لەزانکۆکان بەڕێوەچوو و دوای ھەڵسەنگاندنی گشتی و خستنەڕووی ڕێگای گونجاو، بڕیاردرا بە وەرگرتنی قوتابیانی قوتابخانەکانی خوێندنی ئیسلامی سەر بەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی.
ھەروەھا لەژێر ڕۆشنایی ئەم کۆبونەوەیە، ئەمرۆ دووشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا بەبڕیاری ژمارە (٣٢١١) ١٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەرگرتنی قوتابیان راگەیندراو کە ١٦٥ قوتابی خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆکانی کوردستان وەرگیران.
د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی سوپاسی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی کە لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێزیان ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ھاوبەش گەیشتینە چارەسەری کێشەی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی.