Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 17 FEB 2026 01:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن کتێبی (جینالۆجیای ناسنامە لە نێو ھێزە نەرمەکانی نەتەوەدا) بڵاوکردەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ٢ی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی د.ھێمن ھەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پ.د.ک و نووسەر و ڕۆشنبیران و ئەکادیمیست و ڕۆژنامەڤان و بەرپرسانی حزبی و حکوومی، ڕێوڕەسمی دابەشکردنی شەشەمین کتێبی بازنەی گفتوگۆ بە ناونیشانی (جینالۆجیای ناسنامە لەناو ھێزە نەرمەکانی نەتەوەدا) بەڕێوەچوو.

د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، وتەیەکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەدا، بازنەی گفتوگۆ، ئەو چالاکییەی کە مانگانە دەکرێت، تێکڕای ئەو گفتوگۆیانەی کە لەو بازنەیە ماوەی سێ ساڵ زیاترە دەکرێت، دواتر چالاکییەکی شەش مانگی بەڕێوەدەچێت، کە ئێستا لە خزمەتتانداین. کۆکردنەوەی ھەموو ئەو بابەت و مژار و ڕوانین و ھزر و تێگەیشتنە جیاوازە سیاسی و کولتووریانەی لە کۆی گفتوگۆکاندا دەکرێت. دواتر لە توێی کتێبدا بە دوو زمانی گرنگ، زمانی شیرینی کوردی و زمانی عەرەبی کۆدەکرێتەوە، بە دیاری پێشکەش بە بژاردەیەک لە بیرکەرەوەکانی کۆمەڵگەی کوردی دەکرێت.

ھەروەھا بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن لە باسی دۆخی ئێستای ناوچەکەدا گوتی: بە لێکگرێدانی قۆناغی ئێستای ناوچەکە، قۆناغی ئێستای ئاڵنگارییەکان، قۆناغی ئێستای ھەموو ئەو گرژییانەی کە ھەیە، ئەو چاوەڕوانییانەی کە ھەیە، ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان، جەنابی سەرۆک بارزانی، ڕۆڵی دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان بەگشتی و ھەموو تێگەیشتنە جیاوازەکان بۆ بنچینەی چارەسەر دەتوانین باشتر بەرپرسیارێتییەکانی ئەم قۆناغە وە ئەستۆ بگرین، کە ئەم پەروەردەیەش بۆ ڕێبازی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێنماییەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی دەگەڕێتەوە کە بەردەوام فێرمان دەکات و ھانمان دەدات کە ھەمووان ببینین و دوورترین کاراکتەری سیاسی لە کوردستان بە نزیک بزانین، چونکە پارتی ئەو چەترە کۆکەرەوەیە کە خەسڵەتی نیشتمانی و نەتەوەیی و کۆکەرەوەیی بووە بە درێژایی مێژوو. بەرچنەی چارەسەرییەکانی ئەم قۆناغەی ئێستاش ئەوەی لێ دەخوێندرێتەوە.

نمایشکردنی فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی پڕۆژەکە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکە بوو و، تیاییدا ھەنگاوەکانی بازنەی گفتوگۆ تا ئامادەکردنی کتێبی (جینالۆجیای ناسنامە لەناو ھێزە نەرمەکانی نەتەوەدا) نمایش کرا، لەگەڵ ئەوەشدا سەرنج و دیدگای چەندین کەسایەتیی ئەکادیمی و نووسەر و ڕۆشنبیر لە دۆکیۆمێنتارییەکەدا خرایە ڕوو.

پانێڵەکە (ڤیان مەحموود زامدار) بەڕێوەیبرد، تیایدا نووسەر و سیاسەتمەداری دیاری کوردستان (د. کاوە مەحموود) سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعی کوردستان، باسی لە جینالۆجیای ناسنامە کرد، ھەروەھا بە وردی باسی لە مۆدێرنیتەی کوردستانی کرد، ھەروەھا سەر لەنوێ پێناسەکردنەوەی چەمکی نەتەوە و چەندین بابەتی دیکەی ئەم بوارە بە قووڵی لە قسەکانی د.کاوە مەحموود ڕەنگی دایەوە.

دواتریش لە کەشێکی مەعریفیدا، دەرگەی گفتوگۆ کرایەوە، میوانان بۆچوون و دیدگا و پرسیارەکانی خۆیان ئاراستەی پانێلیست کرد و ئەویش وەڵامی دید و سەرنجە جیاوازەکانی دایەوە.

 پاشان سوپاسنامە و ڕێزلێنان پێشکەش بە ژمارەیەکی بەرچاو لەو ئەکادیمیست و نووسەر و ڕۆشنبیرانە کرا کە بەشێک بوون لە ئامادەکردنی کتێبەکە لە ئەڵقەکانی بازنەی گفتوگۆدا، سەرنج و پڕۆژەکانیان خستووەتە ڕوو، ئێستا لەم کتێبەدا دید و سەرنجەکانیان کۆکراوەتەوە و کەوتە بەر دیدی خوێنەران.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، کتێبی (جینالۆجیای ناسنامە لەناو ھێزە نەرمەکانی نەتەوەدا) پێشکەش بە میوانان و ئامادەبووانی ڕێوڕەسمەکە کرا.




دوایین هەواڵەکان

بە ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەت کێشەی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی چارەسەر کرا

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 21:02:00

هەولێر-KDP.info- د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی کێشەی قوتابییانی خوێندنی ئیسلامی چارەسەرکرا.

 
فەرھاد ئەترووشی و سوودانی جەختیان لە گرنگیی ھەماھەنگیی نێوان پەرلەمان و حکوومەت کردەوە

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 20:02:00

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دیدارێکدا بارودۆخی سیاسی و گشتیی عێراق تاوتوێ کرا.

سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی شێخ عەبدولقادر لۆلانی کرد

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 17:02:14

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی یەکشەممە 15ـی شوباتی 2026، سیدار بارزانی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولقادر حاجی محەمەد لۆلانی کرد.

 
د.محەمەد شوکری بۆ KDP.info: میسر دەیەوێت ئاڵوگۆری بازرگانی لەگەڵ ھەرێم زیاد بکات

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 17:02:43

ھەولێر -KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان  گوتی "کۆمپانیاکانی وڵاتی میسر سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە و دەیانەوێت لە چەندین بواری جیاجیا وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان بکەن، ئێمەش بەبڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تەواوی هاوکاری و ئاسانکارییان بۆ دەکەین." 

 

فارس عیسا: ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 15:02:47

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا گوتی "ھیچ گرفتێک لەبەردەم مووچەی فەرمانبەران نیە ئەگەر بەسیاسی نەکرێت، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕۆژانە نەوت ڕادەست دەکات و مانگانەش داھاتی نانەوتی ومیزان مراجەعە و لیستی مووچە ڕادەستی بەغدا دەکات، بەڵام ئەوان کردوویانە بەعورفێک دوای مووچەی خۆیان ئەوکات مووچەی ھەرێمی کوردستان خەرج دەکەن." 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact