ئاکرێ-KDP.info- بە ئامادەبوونی بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە مەراسیمێکی شایستەدا و بەپێی ماددەی (٨)ـی پەیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، شەرەفی ئەندامیەتی بەخشرایە ٣٣٠ پاڵێوراو کە قۆناغی پاڵێوراوێتییان بە سەرکەوتوویی بڕیبوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی د. مەردان خدر، بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەی ڕزگاری، سمینارێکی تایبەت بۆ کادیر و ئەندامانی ناوچەکە ڕێکخرا. لە سمینارەکەدا دکتۆر مەردان خدر تیشکی خستە سەر ڕۆڵ و خەباتی مێژوویی پارتی و جەختی لەسەر پیرۆزیی ڕێبازی بارزانیی نەمر کردەوە، کە هەمیشە وەک چرایەکی ڕووناک بۆ خزمەتی گەل و نیشتمان ماوەتەوە.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، وەک ڕێزگرتن لە دڵسۆزی و ماندووبوونیان، بەپێی ماددەی (٨)ـی پەیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، شەرەفی ئەندامیەتی بەخشرایە ٣٣٠ پاڵێوراو کە قۆناغی پاڵێوراوێتییان بە سەرکەوتوویی بڕیبوو. بەرپرسی لقی نۆ پیرۆزبایی گەرمی لە ئەندامە نوێیەکان کرد و هیوای خواست ئەم پلەو شەرەفە ببێتە هاندەرێکی زیاتر بۆ بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازی کوردایەتی و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی ناوچەکە.


بڵند ئیبراهیم