میونشن KDP. info- نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/2/15، لە دواهه‌مین دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز د. یۆهان ڤادهفول، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونه‌وه‌کەدا پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی کارای ئەڵمانیا لە ناوچەکەدا تاوتوێ کران. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیرى و هاوکارییەکانی ئەڵمانیا له بواره جیاكاندا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی کرد وەک فاکتەری سەقامگیری له ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها پابه‌ندیى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌وامیى پشتگیری له ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان نیشان دا.
دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.