میونشن-KDP. info- پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/2/15، لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا لەگەڵ بەڕێز مەزڵووم عەبدی، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا و ناوچەکە و دۆخی كورد و پێکهاتەکانیان له سووریا تاوتوێ كرد.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و لێكگه‌یشتن بۆ چارەسەركردنى سیاسییانه‌ى کێشه‌کان له سووریا کردەوە، بە شێوەیەک کە مافی كورد و هەموو پێکهاتەکان لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوو و له ده‌ستوورى داهاتووى وڵات‌دا پارێزراو بێت.
لاى خۆیه‌وه بەڕێز مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی جه‌نابی سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانی و سەرۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان کرد بۆ هەوڵی بەردەوام و ڕۆڵی کاریگەریان لەپێناو ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و گەیشتنی دیمەشق و هەسەدە بە ڕێککەوتنی ئاگربەست.
مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.