Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 16 FEB 2026 02:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پیاوی دەوڵەت و پیاوی نێو دەوڵەت
| KDP.info


فازڵ میرانی

زۆرن ئەوانەی دەکرێت وەک نموونەی “پیاوێک لەناو دەوڵەتدا” سەیر بکرێن؛ مەبەست لێرەدا ئەو کەسەی، یان کەسانەی پۆست و بەرپرسیارێتی وەردەگرن، بەڵام هەرگیز ناگەنە ئاست و شکۆی “پیاوی دەوڵەت”.

چەند ڕەگەزێکی سەرەکی هەن کە دەبێت لەو کەسەدا کۆببنەوە کە شایستەی ئەم ناونیشانەیە (چ مەدەنی بێت یان سەربازی)؛ گرنگترینیان: شارەزاییەکی قووڵ لە کاروباری وڵاتەکەی، جووڵانەوە بە ئامرازی کاریگەر بۆ چاکسازی و ڕاستکردنەوە، کۆتاییهێنان بەو هۆکارانەی دەبنە مایەی بێسەروبەری و کارە بێهوودەکان.

پیاوی دەوڵەت کار دەکات بۆ ئەوەی دەوڵەتەکەی بکاتە بناغەیەک بۆ بەردەوامییەکی دروست بەرەو ئاسۆیەکی فراوانتر؛ بە جۆرێک کە تەمەنی دەوڵەت بە کۆتاییهاتنی ئەو کۆتایی نەیەت. لەم ڕووەوە بەتایبەت، پێویستە درک بە “کاتیبوونی” پێگەی خۆی بکات و “مانەوە و پایەداریی” دەوڵەت بەرز ڕابگرێت؛ چونکە ئەگەر پیاوی دەوڵەت بە ئەنقەست بوونی دەوڵەت لە ئێستا یان داهاتوودا بە بوونی خۆیەوە گرێ بدات، وەک ئەوە وایە تەمەنی دەوڵەتی لە بازنەیەکی کاتیی کورتدا سنووردار کردبێت.

بۆ پیاوی دەوڵەت نەگونجاوە پەنا بۆ دەزگایەکی دیاریکراو ببات تا شەرعییەتی حوکمڕانیی خۆی لەو مەترسییانە بپارێزێت کە خۆی بەهۆی کورتبینییەوە دروستی کردوون؛ چونکە بەوە تێکەڵکاری لەنێوان “تەماعی دەسەڵات و ڕاکردن لە لێپرسینەوە” لە لایەک، و “زیانگەیشتن بە واقیعی حوکمڕانی کە پەیوەستە بە ژیانی خەڵکەوە” لە لایەکی ترەوە، دروست دەبێت.

پیاوی دەوڵەت جیاکاری دەکات لەنێوان ئازادیی بیروباوەڕ و سنووردارکردنی ئازادی، ئەگەر هات و ئەو ئازادییە بۆ سەپاندنی واقیعێک بەکار هات کە لە یاسا فەرمییە گشتگیرەکان لای دابوو؛ چونکە “فرەیی” چەمکێکە و “سەروەریی دەستوور و یاسا و ڕێساکان” چەمکێکی ترە؛ ئەمانە لە خاڵێکدا بەیەک دەگەن بەبێ ئەوەی ڕۆڵەکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن.

پیاوی دەوڵەت بەرژەوەندیی گشتی دەبینێت و دەیکاتە خەمی سەرەکی و کاری بۆ دەکات، بەبێ پێشێلکردنی یاسا دەیسەپێنێت. پێش ئەوەش، ئەو پابەندە بە پێداچوونەوە بە هەر دەقێکی یاسایی و بڕیار و ڕێکارێکی ڕێکخستن کە لەگەڵ بنەما نەگۆڕەکانی دەستووردا نەگونجێت.

بۆ پیاوی دەوڵەت دروست نییە پەنا بۆ بیانووهێنانەوە و ڕەخنەگرتنی بێسوود ببات، یان هەندێک دۆسیە وەک کارتێکی فشار بۆ سازشکردن لای خۆی بپارێزێت و دواتر بیان گۆڕێ بۆ ماددەیەکی ڕۆژنامەوانی یان یاداشتنامە؛ ئەگەر شتی وەها ڕوو بدات، ئەوا پرسیارە هەرە جەوهەرییەکە ئەوەیە: بۆچی قبووڵی ڕۆڵێکی کرد کە لەلایەن ئەوانەی لە خۆی بەهێزتر بوون پەک خرابوو، و ئەویش لە ئاستیاندا وا لاواز بوو؟

پیاوی دەوڵەت خاوەن دیدگایەکی فرەڕەهەند و پێکەوەبەستراوە بۆ هەموو ئاراستەکان؛ ئەو هەمیشە دەسپێشخەرە و کۆنترۆڵی پەرچەکردارەکان دەکات.

جگه لەم خەسڵەتانە، هەر کەسێکی تر تەنێ پیاوێک دەبێت لەناو دەوڵەتدا.




دوایین هەواڵەکان

دیپلۆماسیه‌تی كوردستان له‌ لوتكه‌دا

SUNDAY, 15 FEBRUARY 2026 22:02:45

دکتۆر عرفان عه‌زیز

 
د. هێمن هەورامی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداریی لە ڕۆژی نیشتمانیی ژاپۆن کرد

SUNDAY, 15 FEBRUARY 2026 20:02:30

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، دکتۆر هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی یادی ٦٦ ساڵەی لەدایکبوونی ئیمپراتۆری ژاپۆن کرد، کە وەک ڕۆژی نیشتمانیی ئەو وڵاتە لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو.

 
مەردان خدر: بەخشینی شەرەفی ئەندامیەتی بە ٣٣٠ پاڵێوراو نیشانەی فراوانبوونی ڕیزەکانی پارتییە

SUNDAY, 15 FEBRUARY 2026 20:02:48

ئاکرێ-KDP.info- بە ئامادەبوونی بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە مەراسیمێکی شایستەدا و بەپێی ماددەی (٨)ـی پەیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، شەرەفی ئەندامیەتی بەخشرایە ٣٣٠ پاڵێوراو کە قۆناغی پاڵێوراوێتییان بە سەرکەوتوویی بڕیبوو.

 
نێچیرڤان بارزانی کۆتایی بە بەشدارییەکەی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن هێنا

SUNDAY, 15 FEBRUARY 2026 20:02:59

میونشن-KDP.info-  ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/2/15، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆتایی بە بەشدارییەکەی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن هێنا، ئەمەش دوای سێ ڕۆژ لە زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی فراوان لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان و بەرپرسانی باڵای جیهان.

بەڕێوەبەری پۆلیس بۆ KDP: هەڵمەتەکانمان بۆ بنبڕکردنی تاوان و چەسپاندنی یاسا گشتگیرتر دەبن

SUNDAY, 15 FEBRUARY 2026 19:02:07

​هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ‌مۆڵەت ماوەیەکە دەستی پێکردووە و پڕۆسەکەش بەردەوام دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact