Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 15 FEB 2026 01:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا کۆبوونەوە
| KDP.info


میونشن-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ خاتوو ئالیسۆن هووکەر، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سیاسی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و چەندین پرسی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی پشتگیرییەکانی ئەمه‌ریکا بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات و گەشەپێدانی دامەزراوەکان کردەوە.

لای خۆیه‌وه‌ خاتوو هووکەر ستایشی ڕۆڵی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌ ڕێککه‌وتنی نێوان دیمه‌شق و هه‌سه‌ده‌دا کرد، هەروەها پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ عێراق و قەوارەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر - بەغدا دووپات کردەوە.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران کۆبوونه‌وه

SATURDAY, 14 FEBRUARY 2026 21:02:32

میونشن-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، هەر لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز د. بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران (UNHCR) کۆبووەوە.

 
نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکەن

SATURDAY, 14 FEBRUARY 2026 19:02:07

میونشن-KDP.info-  ئێواره‌ى ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ڕادۆسلاڤ سیکۆرسکی، وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا کۆبووەوە.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا كۆبوونه‌وه‌

SATURDAY, 14 FEBRUARY 2026 18:02:07

میونشن-KDP. info-  له‌ به‌رده‌وامیى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا، له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا کۆبووەوە.

كه‌وێ میرۆ: فراكسیۆنی پارتی ئیمزای دژی باجی گومرگی كۆكردووەته‌وه‌

SATURDAY, 14 FEBRUARY 2026 18:02:46

به‌غدا -KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ "به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی بارگرانی له‌سه‌ر هاووڵاتییان، فراكسیۆنی پارتی ئیمزای له‌دژی زیادكردنی باجی گومرگی كۆكردووەته‌وه‌." 

ساڵح مەلا عومەر: کۆنفرانسی میونشن دەرگای دیپلۆماسی وڵاتان بەڕووی ھەرێم دەکاتەوە

SATURDAY, 14 FEBRUARY 2026 16:02:50

ھەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت  "بەشداریکردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی میونشن زۆر گرنگە و دەرگای دیپلماسیەتی وڵاتان بەڕووی ھەرێمدا دەکاتەوە و پەیوەندی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان بەھێزتر دەکات."



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact