میونشن-KDP. info- له به‌رده‌وامیى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا، له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا کۆبووەوە.
لە کۆبوونه‌وه‌کەدا پەیوەندییەكانى ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و ئاسۆی هاریکاریی هاوبەشى نێوانیان خرایە بەر باس. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە، به‌ڕێز وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا جەختی لە پابەندیی وڵاتەکەی بۆ پشتگیرى له عێراق و هەرێمی کوردستان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی وەک هاوبەشێکی سەرەکی و فاکتەری سەقامگیری، كرد.
دۆخى سووریا و مافه‌كانى كورد له‌و وڵاته، له‌گه‌ڵ دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌کە بوو. تیایدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له پاراستنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له سووریایه‌كى یه‌كگرتوودا كرده‌وه.