به‌غدا -KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ "به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی بارگرانی له‌سه‌ر هاووڵاتییان، فراكسیۆنی پارتی ئیمزای له‌دژی زیادكردنی باجی گومرگی كۆكردووەته‌وه."
كه‌وێ میرۆ، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "حكوومه‌تی فیدراڵ باجی گومركی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له ده‌ره‌وه هاورده‌ی عێراق ده‌كرێن زیادکردووە، ئه‌وه‌یش بووه‌ته بارگرانی له‌سه‌ر هاووڵاتییانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، چونكه نرخی كه‌لوپه‌ل له بازاڕه‌كان هه‌ڵكشاوه و بارگرانییه‌كه‌ش كه‌وتووەته سه‌ر هاووڵاتییان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك باج زیاد ده‌بێت بازرگانانیش نرخی كه‌لوپه‌ل به‌رز ده‌كه‌نه‌وه."
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی ده‌شڵێت "ئێمه وه‌ك په‌رله‌مانتار، نوێنه‌ری خه‌ڵكین، به‌تایبه‌تیش فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق خۆی به نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی هاووڵاتییان ده‌زانێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا فراكسیۆنی پارتی ئیمزای له‌دژی زیادكردنی باجی گومرك كۆكردووەته‌وه، بێگومان فراكسیۆنه كوردییەکای تریش دژی ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌تی فیدراڵن."
كه‌وێ میرۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنی كراوه‌ی هه‌یه، له‌وانه‌یه باس له‌و بابه‌ته‌ش بكرێت و پێویسته ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك لەبه‌رچاو بگیرێت، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ لابردنی ئه‌و زیاده‌یه‌ی باجی گومرگی، تا بارگرانی زیاتر له‌سه‌ر هاووڵاتییان دروست نه‌بێت و نرخی كه‌لوپه‌ل بگه‌ڕێته‌وه ئاستی پێشووی خۆی."
قائید میرۆ