میونشن-KDP. info- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، هه‌ر لە چوارچێوەی كارنامه‌كه‌یدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوەى سووریا کۆبووەوە.
لە کۆبوونه‌وه‌کەدا، په‌یوه‌ندییه‌كانى سووریا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووریا و کاریگەرییەکانی لەسەر ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی تەنگژەکانی سووریا و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان کردەوە.
هەر لە کۆبوونه‌وه‌کەدا، باس لە دۆخی مرۆییی ئاوارەکان و برەودان بە دیالۆگی نیشتمانی لەپێناو داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ وڵات کرا. به‌ڕێز وەزیری دەرەوەی سووریا ستایشی ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تیى هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ڕێككه‌وتنى دیمه‌شق و هه‌سه‌ده و هاوکاریکردنی ئاوارەکان و هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، هیواى سه‌ركه‌وتن و ئارامى و سه‌قامگیریى بۆ سووریا خواست، هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگیى پاراستنى مافه‌كانى كورد له ده‌ستوورى داهاتووى سووریاى یه‌كگرتوودا كرده‌وه.