Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 15 FEB 2026 01:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا كۆبوونه‌وه‌
| KDP.info


میونشن-KDP. info-  پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز لیندزی گراهام، سیناتۆری ئەمه‌ریکی و شاندێکی یاوەری كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى کۆنگرێس پێكهاتبوو، کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەشى نێوانیان خرایە بەر باس. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانی ئەمه‌ریکا و کۆنگرێس بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

شاندی کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا جەختی لە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان وەک فاکتەری سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە و پشتگیریی خۆی بۆ عێراق و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات نیشان دا.

دۆخى سووریا و كورد له‌و وڵاته‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، تیایدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و شاندى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیان له‌ پاراستنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له‌ ئێستا و ده‌ستوورى داهاتووى سووریاى یه‌كگرتوودا كرده‌وه‌.

دوا پێشهاتە ئەمنییەکان و مەترسییەکانی تیرۆر، تەوەرێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران کۆبوونه‌وه

SATURDAY, 14 FEBRUARY 2026 21:02:32

میونشن-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، هەر لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز د. بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران (UNHCR) کۆبووەوە.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا کۆبوونەوە

SATURDAY, 14 FEBRUARY 2026 21:02:49

میونشن-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ خاتوو ئالیسۆن هووکەر، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سیاسی کۆبووەوە.

 
نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکەن

SATURDAY, 14 FEBRUARY 2026 19:02:07

میونشن-KDP.info-  ئێواره‌ى ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ڕادۆسلاڤ سیکۆرسکی، وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا کۆبووەوە.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا كۆبوونه‌وه‌

SATURDAY, 14 FEBRUARY 2026 18:02:07

میونشن-KDP. info-  له‌ به‌رده‌وامیى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا، له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2026/2/14، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا کۆبووەوە.

كه‌وێ میرۆ: فراكسیۆنی پارتی ئیمزای دژی باجی گومرگی كۆكردووەته‌وه‌

SATURDAY, 14 FEBRUARY 2026 18:02:46

به‌غدا -KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ "به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی بارگرانی له‌سه‌ر هاووڵاتییان، فراكسیۆنی پارتی ئیمزای له‌دژی زیادكردنی باجی گومرگی كۆكردووەته‌وه‌." 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact