هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2026/2/13 هه‌ر لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز بۆریس پیستۆریۆس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکان و هاریکاریی هاوبه‌شی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەڵمانیا لە بواری سەربازی و ئەمنیدا خرایە بەر باس. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ئه‌رکی هێزه‌کانی سه‌ربازیی ئه‌ڵمانیا له عێراق و هه‌رێمی کوردستان، هه‌روه‌ها بۆ هاوکاریی ئەڵمانیا و ڕۆڵی کارای ڕاوێژکارانی لە مەشق و ڕاهێنان بە پێشمەرگە و پشتگیریکردنی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە، بەڕێز پیستۆریۆس پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان وه‌ک دۆست و هاوپه‌یمان نیشاندا و جەختی لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و بەردەوامیی هاریكاریی هاوبەش کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
دۆخی سووریا و پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به گشتی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.