Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 14 FEB 2026 02:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتگیرییەکانی ئەڵمانیا بۆ گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان دەکات
| KDP.info


میونشن-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2026/2/13، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ خاتوو ڕیم ئه‌له‌بالی ڕادۆڤان، وەزیری فیدراڵیی ئەڵمانیا بۆ هاریکاریی ئابووری و گەشەپێدان، کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرۆژە و هاوکارییەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاوەدانکردنەوە، گەشەپێدانی مرۆیی و پشتگیریکردنی چاکسازی. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕۆڵی ئەڵمانیا لە هاوکاریکردنی ئاوارەکان و باشترکردنی ژێرخانی خزمەتگوزارییەکان دووپات کردەوە، بەتایبەتی سوپاسی ئەڵمانیای کرد بۆ هاوکاری و پشتگیریکردنی خوشک و برایانی ئێزدی.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها جەختی لە پاراستنی مافی پێکهاتەکان و کولتووری پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان کردەوە. لای خۆیەوە، خاتوو ڕادۆڤان جەختی لە بەردەوامیی هاوکارییەکانی وڵاتەکەی کردەوە و دەستخۆشیی لە هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پەرەپێدانی بوارە جیاوازەکانی گەشەپێدان.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆک ماکرۆن ده‌کات‌

FRIDAY, 13 FEBRUARY 2026 23:02:15

میونشن-KDP.info- هه‌ر له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2026/2/13، بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا دیدارێکیان ئه‌نجام دا.

 
گوتەبێژ بۆ KDP: لە میونشن جەخت لە ڕوانگەی ئاشتیخوازانەی سەرۆکی هەرێم کرایەوە

FRIDAY, 13 FEBRUARY 2026 22:02:00

میونشن-KDP.info- گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن وەک کارەکتەرێکی بڕیاردەر بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەردەکەوێت و جیهان بە بایەخەوە لە پێگەی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا هاریکاریی هاوبه‌ش تاوتوێ دەکەن

FRIDAY, 13 FEBRUARY 2026 21:02:07

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2026/2/13 هه‌ر لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز بۆریس پیستۆریۆس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کۆبووەوە.

 
میونشن و داڤۆس، بەشداریی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت متمانەی جیهانییە بۆ کوردستان

FRIDAY, 13 FEBRUARY 2026 21:02:59

هەولێر-KDP.info- شارەزایەکی بواری وزە جەخت دەکاتەوە کە متمانەی ڕۆژئاوا بە کوردستان، تەنیا لەبەر نەوت و گاز نییە، بەڵکو بەرهەمی ئەو سەقامگیرییە سیاسییەیە کە سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکوومەت دایانمەزراندووە، ئاماژە بەوەش دەکات کە بەشداریی سەرۆکی هەرێم لە میونشن و سەرۆکی حکوومەت لە داڤۆس، گەورەترین نیشانەی ئەم متمانە نێودەوڵەتییەیە.

 
جندیانی بۆ KDP: خەمخۆرییەکانی سەرۆک بارزانی متمانەیەکی نەتەوەیی گەورەی دروست کردووە

FRIDAY, 13 FEBRUARY 2026 19:02:48

هەولێر-KDP.info- سیاسەتمەدارێکی کوردستان دەڵێ، پێویستە هەموو لایەک پشتیوانی لە سەرۆک بارزانی بکەن بۆ ڕێبەرایەتیکردنی کورد لەم قۆناغە هەستیارەدا و جەخت دەکاتەوە کە ڕۆڵی مێژوویی و خەمخۆریی بەردەوامی سەرۆک بارزانی ،  بووەتە هەوێنی متمانەیەکی گەورەی نەتەوەیی.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact