Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 14 FEB 2026 02:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

جندیانی بۆ KDP: خەمخۆرییەکانی سەرۆک بارزانی متمانەیەکی نەتەوەیی گەورەی دروست کردووە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سیاسەتمەدارێکی کوردستان دەڵێ، پێویستە هەموو لایەک پشتیوانی لە سەرۆک بارزانی بکەن بۆ ڕێبەرایەتیکردنی کورد لەم قۆناغە هەستیارەدا و جەخت دەکاتەوە کە ڕۆڵی مێژوویی و خەمخۆریی بەردەوامی سەرۆک بارزانی ،  بووەتە هەوێنی متمانەیەکی گەورەی نەتەوەیی.

ئازاد جندیانی، سیاسەتمەداری کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "ڕۆڵگێڕانی سەرۆک بارزانی لە دەسپێکی ئەوەی پێی ئەووترێ پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و لە ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، پێگەی جەنابیانی وەک مەرجەعێکی باڵای نەتەوەیی پتر چەسپاندووە. بۆیە ئەو متمانە گەورەیەی هەموو پارچەکان بە سەرۆک بارزانییان هەیە، دەرەنجامی ئەو خەمخۆرییە بەردەوامەیە کە بۆ پرسی کورد هەیەتی."

جندیانی ئاماژەی بەوەش کرد، کە پێویستە پرسی مەرجەعییەتی نەتەوەیی لە ململانێی تەسکی حزبی دوور بخرێتەوە: "پێویستە هەموو لایەک پشتیوانی لە سەرۆک بارزانی بکەن بۆ ڕێبەرایەتیکردنی کورد لەم قۆناغە هەستیارەدا ، کە لە ڕابردوو و ئێستاشدا بە کردەیی سەلماندی کە دەتوانێت هەمووان لەدەوری یەکتر کۆبکاتەوە، کە ئەمەش گەورەترین پێویستیی ئێستای کوردە."

ئەو سیاسەتمەدارە لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە بوونی مەرجەعێکی وەک سەرۆک بارزانی، گرەنتییە بۆ دەربازبوونی کورد لە تەنگژەکان و پاراستنی دەستکەوتەکان، و گوتی: "ئەم پێگەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا زیاتر ڕەنگ دەداتەوە و دەبێتە کلیلی گەیشتن بە ئامانج و ستراتیژە نەتەوەییەکان، بە سەربەخۆیشەوە“.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆک ماکرۆن ده‌کات‌

FRIDAY, 13 FEBRUARY 2026 23:02:15

میونشن-KDP.info- هه‌ر له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2026/2/13، بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا دیدارێکیان ئه‌نجام دا.

 
گوتەبێژ بۆ KDP: لە میونشن جەخت لە ڕوانگەی ئاشتیخوازانەی سەرۆکی هەرێم کرایەوە

FRIDAY, 13 FEBRUARY 2026 22:02:00

میونشن-KDP.info- گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن وەک کارەکتەرێکی بڕیاردەر بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەردەکەوێت و جیهان بە بایەخەوە لە پێگەی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا هاریکاریی هاوبه‌ش تاوتوێ دەکەن

FRIDAY, 13 FEBRUARY 2026 21:02:07

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2026/2/13 هه‌ر لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز بۆریس پیستۆریۆس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کۆبووەوە.

 
میونشن و داڤۆس، بەشداریی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت متمانەی جیهانییە بۆ کوردستان

FRIDAY, 13 FEBRUARY 2026 21:02:59

هەولێر-KDP.info- شارەزایەکی بواری وزە جەخت دەکاتەوە کە متمانەی ڕۆژئاوا بە کوردستان، تەنیا لەبەر نەوت و گاز نییە، بەڵکو بەرهەمی ئەو سەقامگیرییە سیاسییەیە کە سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکوومەت دایانمەزراندووە، ئاماژە بەوەش دەکات کە بەشداریی سەرۆکی هەرێم لە میونشن و سەرۆکی حکوومەت لە داڤۆس، گەورەترین نیشانەی ئەم متمانە نێودەوڵەتییەیە.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتگیرییەکانی ئەڵمانیا بۆ گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان دەکات

FRIDAY, 13 FEBRUARY 2026 20:02:00

میونشن-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2026/2/13، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ خاتوو ڕیم ئه‌له‌بالی ڕادۆڤان، وەزیری فیدراڵیی ئەڵمانیا بۆ هاریکاریی ئابووری و گەشەپێدان، کۆبووەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact