Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 14 FEB 2026 02:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی.. ئەمڕۆ كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەست پێ دەكات
| KDP.info


میونشن-KDP.info- بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ هەینی 62ـەمین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە وڵاتی ئەڵمانیا دەست پێ دەكات.

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی لە ڕۆژی كرانەوەی كۆنفرانسەكەدا، زۆربەی سەركردەكانی وڵاتانی ئەوروپا و جیهان ئامادەبن، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەیان سەركردەی دیكەی جیهان، یەكێك دەبێت لە میوانە سەرەكییەكانی كۆنفرانسەكە.

كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كە لە ساڵی 1963ـەوە بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ هەینی دەست پێ دەكات و تا ڕۆژی یەكشەممە 15ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

لە دوو ڕۆژی داهاتووی كۆنفرانسەكەدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك دیدار و كۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانی جیهان ئەنجام دەدات.

بڕیارە لە كۆنفرانسی ئەمساڵی ئاسایشی میونشن 50 سەرۆك و سەرۆك وەزیران و دەیان وەزیری بەرگریی و ناوخۆ و شارەزا و پسپۆڕانی بواری ئاسایش ئامادە دەبن كە گفتوگۆی سەرەكییان لەبارەی پرسەکانی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوە و دیارترین ئاستەنگە ئەمنی و ستراتیژییەکان لە جیهاندا دەبێت.

بۆ ئەوەی کۆنفرانسی ئەمساڵی ئاسایشی میونشن لە كەشێكی هێمن و ئارام بەڕێوەبچێت، حكوومەتی ئەڵمانیا 5 هەزار پۆلیسی و هێزی ئەمنی دیاری كردووە پارێزگاری لە مێوانانی كۆنفرانس بكەن.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆک ماکرۆن ده‌کات‌

FRIDAY, 13 FEBRUARY 2026 23:02:15

میونشن-KDP.info- هه‌ر له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2026/2/13، بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا دیدارێکیان ئه‌نجام دا.

 
گوتەبێژ بۆ KDP: لە میونشن جەخت لە ڕوانگەی ئاشتیخوازانەی سەرۆکی هەرێم کرایەوە

FRIDAY, 13 FEBRUARY 2026 22:02:00

میونشن-KDP.info- گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن وەک کارەکتەرێکی بڕیاردەر بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەردەکەوێت و جیهان بە بایەخەوە لە پێگەی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا هاریکاریی هاوبه‌ش تاوتوێ دەکەن

FRIDAY, 13 FEBRUARY 2026 21:02:07

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2026/2/13 هه‌ر لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز بۆریس پیستۆریۆس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کۆبووەوە.

 
میونشن و داڤۆس، بەشداریی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت متمانەی جیهانییە بۆ کوردستان

FRIDAY, 13 FEBRUARY 2026 21:02:59

هەولێر-KDP.info- شارەزایەکی بواری وزە جەخت دەکاتەوە کە متمانەی ڕۆژئاوا بە کوردستان، تەنیا لەبەر نەوت و گاز نییە، بەڵکو بەرهەمی ئەو سەقامگیرییە سیاسییەیە کە سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکوومەت دایانمەزراندووە، ئاماژە بەوەش دەکات کە بەشداریی سەرۆکی هەرێم لە میونشن و سەرۆکی حکوومەت لە داڤۆس، گەورەترین نیشانەی ئەم متمانە نێودەوڵەتییەیە.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتگیرییەکانی ئەڵمانیا بۆ گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان دەکات

FRIDAY, 13 FEBRUARY 2026 20:02:00

میونشن-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2026/2/13، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ خاتوو ڕیم ئه‌له‌بالی ڕادۆڤان، وەزیری فیدراڵیی ئەڵمانیا بۆ هاریکاریی ئابووری و گەشەپێدان، کۆبووەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact