Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 13 FEB 2026 02:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کوێت لە عێراق دەکات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە 12ی شوباتی 2026، لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز حەسەن محەمەد زەمان باڵیۆزی کوێت لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە بەڕێز عوسمان داود کونسوڵی کوێت لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی کوێت وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ دیداری لەگەڵ سەرۆک بارزانی سڵاو و ڕێزی (شیخ مەشعەل ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح)ـی (ئەمیری کوێت)ـی بە سەرۆک بارزانی گەیاند جەختی لەسەر پەیوەندی و برایەتیی نێوان گەلی کوێت و  گەلی کوردستان کردەوە و ستایشی خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردستانی کرد بۆ گەیشتن بە ئازادی.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی سڵاوی تایبەتی بۆ ئەمیری کوێت و گەلی کوێت هەبوو و ئاماژەی بە ئازاری هاوبەشی گەلی کوردستان و گەلی کوێت دا لە سەردەمی ڕژێمی پێشووی عێراق و جەختی لە برایەتی و قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەردوولا کردەوە.

لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا باس لە بارودۆخ و ئالنگاری و هەڕەشەکانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەکە بە گشتی کرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان.




دوایین هەواڵەکان

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

THURSDAY, 12 FEBRUARY 2026 20:02:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ڕاگەیەنراوێک وەڵامی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی دایەوە سەبارەت بە نەناردنی بڕی ٣٦ ملیار دینارەکەی شایستەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بۆ مانگی کانوونی دووەم.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گه‌یشته‌ ئه‌ڵمانیا

THURSDAY, 12 FEBRUARY 2026 20:02:00

ئەڵمانیا-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٢/١٢، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بانگھێشتێکی فەرمی بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، گەیشتە ئەڵمانیا.

 
وەزیری تەندروستی: ئیمارات ئامادەیە ھاوکاری ھەرێمی کوردستان بکات

THURSDAY, 12 FEBRUARY 2026 18:02:53

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان باسی ناوەرۆکی سەردانیان بۆ ئیمارات و بەشداریکردن لە کۆنفرانسی سەرکردایەتی تەندروستی جیھانیی لە ئیمارات دەکات و دەڵێت، ئیمارات ئامادەیە ھاوکاری ھەرێمی کوردستان بکات.

 

پارێزگاری هەولێر: لە مانگی ڕەمەزاندا دەوامی فەرمانبەران کاتژمێرێک کەم دەکرێتەوە

THURSDAY, 12 FEBRUARY 2026 14:02:56

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.2.12، بە سەرپەرشتى یٔومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار، لە دیوانى پارێزگا، سەبارەت بەهاتنى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان و نرخى کەل و پەل و کاڵا و پێداویستییەکانى هاووڵاتییان کۆبوونەوەیەکى تایبەت یٔەنجامدرا.

 
سەرۆکی حکوومەت و باڵیۆزی جۆرجیا جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان کردەوە

THURSDAY, 12 FEBRUARY 2026 13:02:04

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی شوباتی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئارچیل دزولیاشڤیلی، باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق و ئوردن و لوبنان کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact