ڕانیە-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، لە مەراسیمێکی شایستەدا و بەپێی ماددەی (٨)ـی پەیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، شەرەفی ئەندامیەتی بەخشرایە ١٦٤ پاڵێوراو کە قۆناغی پاڵێوراوێتییان بە سەرکەوتوویی بڕیبوو.
مەراسیمەکە لە بارەگای لیژنەی ناوچەی ڕانیە، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ کرمانج عیزەت، بەرپرسی لقی ١١ و هەڤاڵانی دەستەی کارگێڕی و ئەندامانی لق بەڕێوە چوو. تێیدا ١٦٤ هەڤاڵی نوێ دوای تەواوکردنی ماوەی یاسایی پاڵێوراوێتی، بە فەرمی بوونە ئەندام لە ڕیزەکانی ڕێکخستنی پارتیماندا.
هەڤاڵ بەرپرسی لق، لە وتەیەکدا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەڤاڵە نوێیەکان کرد بەبۆنەی وەرگرتنی شەرەفی ئەندامیەتی پارتی و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە حزبی و نەتەوەییەکانی داهاتوویان بۆ خواستن. هەروەها جەختی لەسەر بەردەوامی و خۆڕاگری لەسەر ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و خزمەتکردنی گەلی کوردستان کردەوە.
