Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 12 FEB 2026 01:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بریکاری وەزارەتی بازرگانی: تیمەکانمان شەو ڕۆژ چاودێری بازاڕ دەکەن
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی "بەھۆی نزیکبوونەوەی ھاتنی مانگی ڕەمەزان ئامادەکاری تەواو کراوە و تیمەکانمان لەو مانگە بەشەوڕۆژ لەکار دەبن بۆ چاودێریکردنی بازاڕ، داوا لە ھاووڵاتییانیش دەکەین  ھاوکاری تیمەکانمان بن بۆ ئەوەی قۆرغکاری نەکرێت و کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو بە خەڵک ساخ نەکرێتەوە." 

سەروەر ھاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "ساڵانە پێش ھاتنی مانگی ڕەمەزان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و سەرجەم بەڕێوەبەرەکانی چاودێری بازرگانی لە زاخۆ تا گەرمیان بە پارێزگاکانەوە کۆدەبینەوە، بۆ ئەوەی ڕێنمایی و زانیاریی بدەین و بازا ڕێکبخرێتەوە، بەھۆی ئەوەی لە مانگی رەمەزان ھەندێک کاری ناسروشتی لە بازاڕ دەکرێت، ئێمە لەگەڵ لێپچینەوە نین لەگەڵ کاسبکار، ئەوان لە کەرتی تایبەت کار دەکەن بۆ بژێوی ژیانیان، بەڵام نامانەوێت ھاووڵاتی تووشی بێ کوالێتی و قۆرغکاری ببێت و مافیان پارێزراوبێت، پێویستە بەپێی ڕێنماییەکان بێت و تیمەکانمان لە سەلامەتی ھاووڵاتییان بەرپرسن." 

سەروەر ھاواری گوتیشی "پێویستە ھاووڵاتییان لە هەموو ناوچەکان ھاوکاری تیمەکانی ئێمە بن، ئێمە لەپێناو ئەوان لە بازاڕین بۆ ئەوەی ھاوکاربن و خزمەتی زیاتریان بکەین کە لە مانگی ڕەمەزان شەووڕۆژ لەکار دەبن و چاودێری بازاڕ دەکەن، بۆیە ئەگەر ھاووڵاتییان زانیان ھەر نرخێک فێڵی تێدایە سکاڵا تۆمار بکەن، ھێڵی گەرمیشمان ھەیە وبەردەوام لەخەت دەبنین، بەڵام پێویستە ئەوانەی سکاڵا دەکەن بەڵگەیان ھەبێت، جگە لەوەش کاڵای ماوەبەسەرچوو زۆر مەترشیدارە بۆ سەر گیانی ھاووڵاتییان، بۆیە پێویستە ھاووڵاتییان ئاگاداربن وئاگادارمان بکەنەوە، ئێمەش وەکو وەزارەت دەرگامان کراوەتەوە بۆ خەڵکی خۆمان، بۆیە ئەوەی پێویست بێت ھاوکارییان دەکەین." 

ھاواری ڕوونیشی کردەوە "بەداخەوە زۆر جار لە شوێنەکان داشکاندن دەکرێت، کاتێک ھاووڵاتی سەردانیان دەکەن نەک داشکاندن نیە، بەڵکو نرخەکە لە شوێنی دیکە زیاتریشە، ئەمەش دەستی بەسەردا گیراوە و بەپێی یاسا لێپچینەوەی لەگەڵ کراوە، چونکە ناکرێت داشکاندن بکرێت نرخی زیاتر بێت، بۆیە شوێنەکانی فرۆشتنی کاڵا پێویستە مۆڵەتیان ھەبێت، لایەنی پەیوەندیدار ئاگاداری چالاکی بازرگانی بن ئەوەی پێشتر لێپچینەوەی لەگەڵ کرابێت دووبارەی بکاتەوە توندترین سزا دەدرێت، بۆیە پێویستە ئەوەی لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە دووبارەی نەکاتەوە." 

دەشڵێت "ئەو کاڵایەی ئێستا لەبازاڕ ھەیە بەو نرخەی ئێستای دۆلار نییە، بۆیە تیمەکانمان ھەست بکەن قۆرغکاری دەکرێت ئێمە لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکەین، بۆیە ڕەنگە بەڕێژەیەکی کەم نرخەکان بەرزبێتەوە، بەڵام ئێمە بزانین نرخەکان زۆر بەرزکراونەتەوە  لێپێچینەوە دەکەین و ڕێگە نادەین نرخی کاڵاکان بەرزبکرێتەوە." 

 

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

لقی ١٦ـی پارتی شەرەفی ئەندامیەتی بەخشییە (١٦٣٥) گەنج و لاوی سنوورەکە

WEDNESDAY, 11 FEBRUARY 2026 23:02:15

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، لە مەراسیمێکی شکۆداردا و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای حزبی، (١٦٣٥) گەنج و لاوی سنووری لقی ١٦، وەک ئەندامی نوێ لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا وەرگیران.

 
لە مەراسیمێکی شایستەدا شەرەفی ئەندامیەتی بەخشرایە ١٦٤ هەڤاڵی نوێی پارتی

WEDNESDAY, 11 FEBRUARY 2026 23:02:33

ڕانیە-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، لە مەراسیمێکی شایستەدا و بەپێی ماددەی (٨)ـی پەیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، شەرەفی ئەندامیەتی بەخشرایە ١٦٤ پاڵێوراو کە قۆناغی پاڵێوراوێتییان بە سەرکەوتوویی بڕیبوو.

 
بارانبارین تا سبەی نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت و ئێوارە کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە

WEDNESDAY, 11 FEBRUARY 2026 22:02:27

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند، شەپۆلێکی نمەباران ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینی دەکرێت تا نیوەڕۆی سبەی بەردەوام بێت.

 
ئامینە زکری پەیامی نەتەوەیی سەرۆک بارزانی و دۆخی ڕێکخستن لە خانەقین و گەرمیان تاوتوێ دەکات

WEDNESDAY, 11 FEBRUARY 2026 18:02:50

گەرمیان-KDP.info- لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوە مەیدانییەکان بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ڕێکخستن، ئامینە زکری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی دەستەی چاودێری و بەدواداچوونی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی هەردوو لقی ١٥ی خانەقین و ٢٢ی گەرمیانی کرد. لە کۆبوونەوەکاندا جەخت لەسەر سێ تەوەری سەرەکی کرایەوە: برەودان بە هەڵوێستە نەتەوەییەکانی سەرۆک بارزانی، دیاریکردنی ئەرکی کادیران، و داڕشتنی پلان بۆ پەرەپێدانی ئۆرگانەکان.

 
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان

WEDNESDAY, 11 FEBRUARY 2026 18:02:17

ھەولێر-KDP. info -  ئەمڕۆ چوارشەممە 2/11، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆ بووەوە .



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact