Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 12 FEB 2026 01:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کاروانی بۆ KDP: کاتیەتی دەسپێشخەریی بارزانی گرێکوێرە سیاسییەکانی هەرێمیش بکاتەوە
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- ئەبوبەکر کاروانی، سیاسەتمەداری کوردستان، ڕایدەگەیەنێت کە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی بارزانی، ڕۆڵێکی میحوەرەییان گێڕاوە لە پاراستنی سەقامگیری و کەمکردنەوەی گرژییەکانی سووریا. ئاماژە بەوەش دەکات، کە هێزە نێودەوڵەتییەکان و لایەنە ناوخۆییەکانی سووریا،  لەسەر گرنگیی ئەو ڕۆڵە دیپلۆماسییە کۆدەنگن.

سیاسەتمەداری کوردستان، ئەبوبەکر کاروانی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، "هەرێمی کوردستان بە سەرجەم دامەزراوەکانییەوە، بەتایبەتی کەسایەتی كاك مەسعوود بارزانی، لە سەرەتای قەیرانی سووریاوە هەوڵێکی بێوچانیان داوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکان و ڕێگریکردن لە خوێنڕشتنی زیاتر. ئەم هەوڵانە زەمینەسازییەکی گرنگیان بۆ ئاگربەست و دەستپێکردنی گفتوگۆ دروست کردووە."

ئەو سیاسەتمەدارە جەختی لەوەش کردەوە، لایەنە ناکۆکەکان و هێزە کاریگەرەکانی وەک واشنتن، پاریس و دیمەشق، لەگەڵ لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و هەسەدە، بە بایەخەوە دەڕواننە ئەم ڕۆڵە و سوپاسی هەوڵەکانی بارزانی دەکەن.

بە گوتەی کاروانی، ئەم پێگەیەی ئێستای هەرێمی کوردستان، نیشانەی قووڵایی ستراتیژیی هەولێرە بۆ پرسی کورد لە ناوچەکەدا. دەشڵێ، هەرێمی کوردستان توانیویەتی لە ئاستی دیپلۆماسی، مرۆیی و میدیاییەوە ببێتە پاڵپشتێکی ڕاستەقینە بۆ پارچەکانی دیکەی کوردستان و کاریگەریی ئەرێنی لەسەر هاوکێشە سیاسییەکان دابنێت.

لە تەوەرێکی دیکەی قسەکانیدا، ئەبوبەکر کاروانی ئاماژەی بە دۆخی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی، ''لە ئێستادا ناوخۆی هەرێم ڕووبەڕووی جۆرێک لە چەقبەستوویی سیاسی بووەتەوە، هیوادارم وەک چۆن بارزانی لە ئاستی ناوچەیی خاوەنی دەسپێشخەرییە، بە هەمان شێوە بڕیار و هەنگاوی کردەیی بۆ کۆتاییهێنان بەو دابەشبوونە سیاسییە هەبێت کە لە ناوخۆی باشووری کوردستاندا هەیە.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

لقی ١٦ـی پارتی شەرەفی ئەندامیەتی بەخشییە (١٦٣٥) گەنج و لاوی سنوورەکە

WEDNESDAY, 11 FEBRUARY 2026 23:02:15

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، لە مەراسیمێکی شکۆداردا و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای حزبی، (١٦٣٥) گەنج و لاوی سنووری لقی ١٦، وەک ئەندامی نوێ لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا وەرگیران.

 
لە مەراسیمێکی شایستەدا شەرەفی ئەندامیەتی بەخشرایە ١٦٤ هەڤاڵی نوێی پارتی

WEDNESDAY, 11 FEBRUARY 2026 23:02:33

ڕانیە-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، لە مەراسیمێکی شایستەدا و بەپێی ماددەی (٨)ـی پەیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، شەرەفی ئەندامیەتی بەخشرایە ١٦٤ پاڵێوراو کە قۆناغی پاڵێوراوێتییان بە سەرکەوتوویی بڕیبوو.

 
بارانبارین تا سبەی نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت و ئێوارە کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە

WEDNESDAY, 11 FEBRUARY 2026 22:02:27

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند، شەپۆلێکی نمەباران ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینی دەکرێت تا نیوەڕۆی سبەی بەردەوام بێت.

 
ئامینە زکری پەیامی نەتەوەیی سەرۆک بارزانی و دۆخی ڕێکخستن لە خانەقین و گەرمیان تاوتوێ دەکات

WEDNESDAY, 11 FEBRUARY 2026 18:02:50

گەرمیان-KDP.info- لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوە مەیدانییەکان بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ڕێکخستن، ئامینە زکری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی دەستەی چاودێری و بەدواداچوونی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی هەردوو لقی ١٥ی خانەقین و ٢٢ی گەرمیانی کرد. لە کۆبوونەوەکاندا جەخت لەسەر سێ تەوەری سەرەکی کرایەوە: برەودان بە هەڵوێستە نەتەوەییەکانی سەرۆک بارزانی، دیاریکردنی ئەرکی کادیران، و داڕشتنی پلان بۆ پەرەپێدانی ئۆرگانەکان.

 
بریکاری وەزارەتی بازرگانی: تیمەکانمان شەو ڕۆژ چاودێری بازاڕ دەکەن

WEDNESDAY, 11 FEBRUARY 2026 18:02:42

ھەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی "بەھۆی نزیکبوونەوەی ھاتنی مانگی ڕەمەزان ئامادەکاری تەواو کراوە و تیمەکانمان لەو مانگە بەشەوڕۆژ لەکار دەبن بۆ چاودێریکردنی بازاڕ، داوا لە ھاووڵاتییانیش دەکەین  ھاوکاری تیمەکانمان بن بۆ ئەوەی قۆرغکاری نەکرێت و کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو بە خەڵک ساخ نەکرێتەوە." 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact