Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 13 FEB 2026 02:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ماڵپەڕی KDP کاتی تەواوبوونی ١٠٠٪ـی پڕۆژەی ستراتیژیی تۆڕی ئاوی هەولێر ڕادەگەیەنێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کارەکانی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی هەولێر بە چڕی بەردەوامن و تا کۆتایی مانگی ئاداری ئەمساڵ پڕۆژەکە بە تەواوی دەکەوێتە خزمەت هاووڵاتیانەوە، جەختیشی کردەوە کە بەمە کێشەی کەمئاوی لە چەندین گەڕەکی دەوروبەری پایتەخت چارەسەر دەبێت.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ''تاوەکو ئێستا ٨٥٪ـی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر تەواو بووە. لە کۆی ٤٢٠ کیلۆمەتر درێژیی تۆڕەکە، ٣٦٠ کیلۆمەتری دانراوە و تەنیا ٦٠ کیلۆمەتری ماوە ببەسترێتەوە بە هێڵی سەرەکیی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو.

سەبارەت بەو گەڕەکانەی کە هێشتا ئاویان پێنەگەیشتووە،  بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ گوتی، ''دوو هێڵی سەرەکی ماون کە دەکەونە سنووری شارەوانییەکانی دوو و سێ، لە ئایندیەکی نزیکدا ئەوانیش تەواو دەبن. هۆکاری سەرەکیی دواکەوتنی پڕۆژەکەش بۆ زیادکردنی ٧٪ـی کارەکان دەگەڕێتەوە، کە ئەگەر ئەو زیادکردنە نەبوایە، ئێستا پڕۆژەکە بە تەواوی کۆتایی هاتبوو.

پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر کە بە گوژمەی ٢٥ ملیار دینار لەلایەن کۆمپانیای (کەی وەن)ـەوە جێبەجێ دەکرێت، تەواوکەری پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریی خێرایە. ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە لە ڕێگەی ڕاکێشانی هێڵی تیرە ١٢٠٠ ملمی و ٨٠٠ ملمی لەسەر شەقامەکانی ١٢٠ مەتری و ١٥٠ مەتری.

ئەم پڕۆژەیە کە بەردی بناغەکەی لە ٢٠ـی شوباتی ٢٠٢٥ دانرا، یەکێکە لەو دەیان پڕۆژە ستراتیژییەی حکوومەت لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان جێبەجێی دەکات. بە تەواوبوونی لە کۆتایی مانگی داهاتوودا، دابەشکردنی ئاو لە گەڕەکەکانی هەولێر ڕێکدەخرێتەوە و کوالێتی و بڕی ئاوی گەیشتوو بە ماڵان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.

 

عەلی بانیشاری




دوایین هەواڵەکان

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

THURSDAY, 12 FEBRUARY 2026 20:02:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ڕاگەیەنراوێک وەڵامی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی دایەوە سەبارەت بە نەناردنی بڕی ٣٦ ملیار دینارەکەی شایستەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بۆ مانگی کانوونی دووەم.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گه‌یشته‌ ئه‌ڵمانیا

THURSDAY, 12 FEBRUARY 2026 20:02:00

ئەڵمانیا-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٢/١٢، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بانگھێشتێکی فەرمی بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، گەیشتە ئەڵمانیا.

 
وەزیری تەندروستی: ئیمارات ئامادەیە ھاوکاری ھەرێمی کوردستان بکات

THURSDAY, 12 FEBRUARY 2026 18:02:53

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان باسی ناوەرۆکی سەردانیان بۆ ئیمارات و بەشداریکردن لە کۆنفرانسی سەرکردایەتی تەندروستی جیھانیی لە ئیمارات دەکات و دەڵێت، ئیمارات ئامادەیە ھاوکاری ھەرێمی کوردستان بکات.

 

پارێزگاری هەولێر: لە مانگی ڕەمەزاندا دەوامی فەرمانبەران کاتژمێرێک کەم دەکرێتەوە

THURSDAY, 12 FEBRUARY 2026 14:02:56

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.2.12، بە سەرپەرشتى یٔومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار، لە دیوانى پارێزگا، سەبارەت بەهاتنى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان و نرخى کەل و پەل و کاڵا و پێداویستییەکانى هاووڵاتییان کۆبوونەوەیەکى تایبەت یٔەنجامدرا.

 
سەرۆکی حکوومەت و باڵیۆزی جۆرجیا جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان کردەوە

THURSDAY, 12 FEBRUARY 2026 13:02:04

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی شوباتی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئارچیل دزولیاشڤیلی، باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق و ئوردن و لوبنان کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact