Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 11 FEB 2026 02:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی: پێکهێنانی حکوومەت لە زووترین کاتدا لە بەرژەوەندی هەموو خەڵکدایە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێسەممە، 10ـی شوباتی 2026، سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، لەبارەی ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: پێمان باشە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەیەکی زۆر نزیکدا پێکبهێنرێت، چونکە ئەمە لە بەرژەوەندی هەموو خەڵکی کوردستاندایە.

پەیوەست بە پێکهێنانی حکوومەت و ئەنجامی هەڵبژاردنەکان مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی گوتی، "تا ئێستا شتێکی نوێ نەبووە، ئێمە بەردەوامین لەسەر ئەوەی پێمان باشە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا پێکبێت، چونکە ئەمە لە بەرژەوەندی هەموو خەڵکی کوردستانە. ئەمە ڕوانگەی پارتیش بووە، چەندین جار دووپاتمان کردووەتەوە و دیسانیش دەڵێینەوە، پارتی دەیەوێت حکوومەت لە ماوەیەکی نزیکدا پێکبهێنرێت و ئیستیحقاقاتی هەڵبژاردن و ئەنجامی دەنگی خەڵک لەبەرچاو بگیرێت بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی یەکگرتووی سەرتاسەری لە هەموو کوردستاندا.

پەیوەست بە پڕۆژەی (ئی-پسوولە) و چاکسازیی دیجیتاڵیش سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا، ئی پسوولە بەشێکە لەو بەرنامە چاکسازییەی کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ماوەیەکی زۆرە دەستی پێکردووە، وەک لە پانێڵەکەشدا باسم کرد، پێویستمان بە ژێرخانێکی ئابووری هەبوو کە تێیدا هەر هاووڵاتییەک لە کوردستان، چ فەرمانبەری حکوومەت بێت یان لە کەرتی تایبەت، ببێتە خاوەن هەژماری بانکی خۆی، ئەمە بۆ ئەوەیە بتوانن خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان لە سێکتەری بانکی و لە پڕۆژەیەکی وەک ئی پسوولەدا جێگیر بکەن. ئەمە هەم خزمەتگوزارییەکان ئاسانتر دەکات و هەم ئاسانکارییە بۆ هاووڵاتی تا بتوانێت لە کاتی خۆیدا پارەی خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو، کارەبا، یان هەر شتێکی تر وەک وەزارەتی ناوخۆ و هاتووچۆ بدات. ئەمە بەرچاوڕوونی بۆ حکوومەت و شەفافییەتێکی زیاتر لە داهات و خەرجییەکاندا دروست دەکات.

پەیوەست بە مووچە و پەیوەندییەکانیش لەگەڵ بەغدا مەسروور بارزانی رایگەیاند، سەبارەت بە مووچەکان، ئێمە هەمیشە دەمانەوێت بە هاووڵاتییان بڵێین کە داکۆکیکار دەبین لەسەر هەموو مافە شایستەکانی خەڵکی کوردستان. بەڵام وەک خۆتان دەزانن، ماوەیەکی زۆرە بابەتی پێدانی مووچە لە دەستی بەغدایە. دەبێت بەغدا پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان و هەموو عێراق جێبەجێ بکات و جیاوازی نەکات. هیوادارم ئەو پابەندبوونەی خۆیان بە دەستوور پێشێل نەکەن و بەردەوام بن لە پێدانی مووچەکان و ئیشەڵڵا نافەوتێت، بەڵام بە ڕاستی دەبێت بەغدا وەڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە.

سەبارەت بە کاندیدی پۆستی سەرۆککۆماری عێراقش سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی گوتی، "تا ئێستا نەگەیشتووینەتە هیچ ڕێککەوتنێک بۆ کاندیدێکی هاوبەش، هەرچەندە پێمان خۆشە کاندیدەکە، کاندیدی کوردستان و پێکهاتەی کورد بێت نەک لایەنێک، پێشنیازی ئێمە ئەوە بووە کە زۆرینەی نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق یان لە ڕێگەی پەرلەمانی کوردستانەوە کاندیدێک دەستنیشان بکەن کە ببێتە کاندیدی هەموو کوردستان و پێشکەشی پەرلەمانی عێراق بکرێت بۆ پۆستی سەرۆککۆمار.

مسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، ئەم بەرنامەیەمان دەستپێکردووە بۆ ئەوەی هەموو سێکتەرەکان بگرێتەوە. ئامانجمان تەنیا پێدانی پارەی کارەبا و ئاو نییە، بەڵکو مەبەستمان پێشخستنی کەرتی دیجیتاڵی، ئابووری و داراییە لە هەموو کوردستاندا. لە ماوەی داهاتوودا دەبینن کە زۆر لە خزمەتگوزارییەکانی تریش تێکەڵی سیستەمی ئێپسوڵە دەکرێن.

 




دوایین هەواڵەکان

ڕاگه‌یاندنی پارتی پیرۆزبایی یادی ٥٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد دەکات

TUESDAY, 10 FEBRUARY 2026 23:02:24

ھەولێر-KDP.info- به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی ئەندامان و نووسەر و ئەدیبانی کوردستان دەکات.

 
عەلی حوسێن: خەڵکی کوردستان و پارتی پشتیوانییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبیر ناکەن

TUESDAY, 10 FEBRUARY 2026 20:02:40

سلێمانی-KDP.info- بەبۆنەی ٤٧ەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی بەشداریی مەراسیمی کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەیان کرد و جەختیان لە گرنگیی پەیوەندییە مێژوویی و هاوسێیەتییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.

 
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بانک و جزدانە ئەلیکترۆنییەکانی بەشدار لە هەردوو پڕۆژەی هەژماری من و ئی پسوولە کۆبووەوە

TUESDAY, 10 FEBRUARY 2026 17:02:31

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ سێشەممە 2/10، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی عەلی ئەلعەللاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ، لەگەڵ بەرپرسان و نوێنەرانی ژمارەیەک لە بانک و جزدانە ئەلیکترۆنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کە بەشدارن لە هەردوو پڕۆژەی هەژماری من و ئی پسوولە کۆبووەوە.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق دەکات

TUESDAY, 10 FEBRUARY 2026 16:02:20

ھەولێر-KDP. info -  ڕۆژی سێشەممە 10ی شوباتی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئاراس حەبیب سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق کرد.

​موسا ئەحمەد بۆ KDP: هەرێمی کوردستان نموونەیەکی بێوێنەی مرۆییە، ٤٠٠ بارهەڵگر گەیشتنە ڕۆژئاوا

TUESDAY, 10 FEBRUARY 2026 14:02:21

هەولێر-KDP.info- لە هەنگاوێکی مرۆیی ستراتیژیدا و وەک وەڵامێکی نەتەوەیی بۆ پێویستییە بەپەلەکانی خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی قۆناغێکی نوێی کاروانە فریاگوزارییەکانی گەیاندە ناوچەکە. ئەم هەڵمەتە کە ڕاستەوخۆ لەژێر چاودێری و لەسەر فەرمانی سەرۆک مەسعود بارزانی بەڕێوەدەچێت، جارێکی تر جەخت لەسەر ئەو ڕاستییە دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان وەک قەڵایەکی مرۆیی، لە کاتە سەختەکاندا پشت و پەنای لێقەوماوانە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact