Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 11 FEB 2026 02:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ KDP: ئەم پڕۆژەیە دیدگای سەرۆک بارزانییە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و گەشەپێدانی زمانی دایک لە تاراوگە، وەزارەتی پەروەردە بە ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی، پڕۆسەی دابەشکردنی ٦٠٠٠ کتێبی خوێندنی بە شێوەزاری لاتینی لە ئەوروپا دەستپێکرد.

د. ئیسماعیل کامیل، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ئەم پڕۆژەیە جێبەجێکردنی دیدگای سەرۆک بارزانییە کە هەمیشە جەخت لەوە دەکاتەوە: "زمان ناسنامەی نەتەوەکەمانە و پێویستە منداڵانی کورد لە ئەوروپا فێری زمانی دایک بکرێن."

بۆ یەکەمجارە لە مێژووی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، مەنهەجێکی یەکگرتووی خوێندن بە شێوەزاری لاتینی بۆ کوردانی تاراوگە (بەتایبەت کوردانی باکوور و ڕۆژئاوا) دابین دەکرێت. گرنگترین خاڵەکانی ئەم دەستپێشخەرییە ئەمانەن، کۆتاییهێنان بە پەرتەوازەیی مەنهەجەکان و دابینکردنی کتێبی زانستی و پەروەردەیی هاوچەرخ، پڕۆژەکە ٢٧ قوتابخانە لە ١٣ دەوڵەتی جیاوازی ئەوروپا دەگرێتەوە، كە ژمارەی قوتابیان لە ٣٠٠ کەسەوە لە ساڵانی ڕابردوو، بۆ ٢٥٢٥ قوتابی لەمساڵدا بەرزبووەتەوە.

سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئاماژەی بەوەش کرد کە وڵاتانی وەک سوید و ئەڵمانیا ڕێگەیان داوە وانەی کوردی بچێتە نێو سیستەمی پەروەردەییان و لە وڵاتێکی وەک بەلجیکاش خواستی دایک و باوکان بۆ فێربوونی زمانی دایک لە هەڵکشانی بەردەوامدایە، بە جۆرێک کە نەک تەنها منداڵان، بەڵکو گەورەکانیش ڕوویان لە فێربوونی زمان کردووە.

 

عەزیز ڕەسوڵ

 




دوایین هەواڵەکان

ڕاگه‌یاندنی پارتی پیرۆزبایی یادی ٥٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد دەکات

TUESDAY, 10 FEBRUARY 2026 23:02:24

ھەولێر-KDP.info- به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی ئەندامان و نووسەر و ئەدیبانی کوردستان دەکات.

 
عەلی حوسێن: خەڵکی کوردستان و پارتی پشتیوانییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبیر ناکەن

TUESDAY, 10 FEBRUARY 2026 20:02:40

سلێمانی-KDP.info- بەبۆنەی ٤٧ەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی بەشداریی مەراسیمی کونسوڵخانەی ئەو وڵاتەیان کرد و جەختیان لە گرنگیی پەیوەندییە مێژوویی و هاوسێیەتییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.

 
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بانک و جزدانە ئەلیکترۆنییەکانی بەشدار لە هەردوو پڕۆژەی هەژماری من و ئی پسوولە کۆبووەوە

TUESDAY, 10 FEBRUARY 2026 17:02:31

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ سێشەممە 2/10، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی عەلی ئەلعەللاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ، لەگەڵ بەرپرسان و نوێنەرانی ژمارەیەک لە بانک و جزدانە ئەلیکترۆنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کە بەشدارن لە هەردوو پڕۆژەی هەژماری من و ئی پسوولە کۆبووەوە.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق دەکات

TUESDAY, 10 FEBRUARY 2026 16:02:20

ھەولێر-KDP. info -  ڕۆژی سێشەممە 10ی شوباتی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئاراس حەبیب سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق کرد.

​موسا ئەحمەد بۆ KDP: هەرێمی کوردستان نموونەیەکی بێوێنەی مرۆییە، ٤٠٠ بارهەڵگر گەیشتنە ڕۆژئاوا

TUESDAY, 10 FEBRUARY 2026 14:02:21

هەولێر-KDP.info- لە هەنگاوێکی مرۆیی ستراتیژیدا و وەک وەڵامێکی نەتەوەیی بۆ پێویستییە بەپەلەکانی خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی قۆناغێکی نوێی کاروانە فریاگوزارییەکانی گەیاندە ناوچەکە. ئەم هەڵمەتە کە ڕاستەوخۆ لەژێر چاودێری و لەسەر فەرمانی سەرۆک مەسعود بارزانی بەڕێوەدەچێت، جارێکی تر جەخت لەسەر ئەو ڕاستییە دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان وەک قەڵایەکی مرۆیی، لە کاتە سەختەکاندا پشت و پەنای لێقەوماوانە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact