هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی پەنجا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەڵبەندی گشتی و تەواوی ئەدیب و ڕۆشنبیرانی کوردستان کرد.
دەقی پەیامەكەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
یادی پەنجا و شەش ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد به گەرمى لە مەڵبەندی گشتی و تەواوی نووسەران و ڕۆشنبیرانی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە پیرۆز دەکەم. هیوای بەردەوامی، داهێنان و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا، بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرهوه لە مێژوو و خزمەتی زیاتر لە نیو سەدەی یەکێتیی نووسەرانی کورد دەڕوانین. ئهوان لە هەموو قۆناخە جیاوازەکانی تێکۆشاندا، بە خامە و بیریان، سەنگەرێکی پتەوی پاراستنی زمان، وێژە و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیی گەلی کوردستان بوون و ڕۆڵێکی كارایان لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەدا گێڕاوە.
نووسەران هەمیشە پێشەنگی چەسپاندنی بەها مرۆیییەکان و قووڵکردنەوەی کولتووری لێبوردەیی، پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن بوون. ئهمڕۆش چاومان لە ڕۆڵی کاریگەر و بەرپرسیارانەی نووسەرانە تاکوو بە بەرهەمە جوانەکانیان، هەوێنی تەبایی، یەکڕیزی و پاراستنی دەستکەوتە دیموکراسی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بن.
سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی نووسەرانی شەهید و هەموو ئەو نووسهره کۆچکردووانە دادەنەوێنین کە تەمەنیان لەپێناو خزمەتی وشەی کوردی و ئازادیدا بەخشی. یادیان هەمیشە بە خێر.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/2/10