ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە و دکتۆر ڕێبوار ھادی وەکو جێگری سەرۆکی فراکسیۆن و دکتۆر دانەر عەبدولغەفاری وەکو گوتەبێژی فراکسیۆن بەشێوەیەکی فەرمیی دیاری کرد.
دکتۆر دانەر عەبدولغەفار، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، بەفەرمانی پارتی دیموکراتی کوردستان دکتۆر ڕێبوار ھادی وەکو جێگری سەرۆکی فراکسیۆن و بەندەش وەکو گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمیی دیاریکران."
دکتۆر دانەر غەفار گوتیشی "ئەمڕۆ دەنگ لەسەر لیژنەکانی ھەمیشەیی پەرلەمان نادرێت و پەیڕەوەی ناوخۆ ھەموار دەکرێتەوە و کۆتایی ئەم ھەفتەیە دەنگ لەسەر لیژنەکان دەدرێت، تا ئێستاش دیاری نەکراوە کامە لیژنە بەر کورد دەکەوێت، کۆتایی ھەفتە پشکی کورد، سونە و شیعە لە لیژنەکان دیار دەبێت."
بڵند ئیبراھیم