ئاكرێ -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی دینارته دەڵێت، ڕێگای گه‌لی زه‌نته فراوان ده‌كرێت، به‌پێی دیزاینی نوێ سێ تونێل له گه‌لی زه‌نته دروستده‌كرێن، چونکە ڕێگایه‌كی ستراتیژییه، پڕۆژه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاتوچۆ ده‌بێت.
سه‌ربه‌ست سه‌بری، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی دینارته‌ی سه‌ر به قه‌زای ئاكرێ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ڕێگه‌ی گه‌لی زه‌نته هه‌ردوو قه‌زای ئاكرێ و مێرگه‌سۆر پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ڕێگایه‌كی ستراتیژییه بۆ ده‌ڤه‌ری زێبار و ناوچه‌كه به‌گشتی، به‌ڵام به‌هۆی سروشتی ناوچه‌كه ئه‌و ڕێگایه پێویستی به فراوانكردن هه‌یه، ئێمه ناتوانین بیكه‌ینه دوو ساید، به‌ڵام دیزاینی ڕێگاكه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕێگاوبانی دهۆك ئاماده‌كراوه و گۆڕانكاری زۆری تێدا ده‌كرێت."
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی دینارته ده‌شڵێت "به‌پێی دیزانی پڕۆژه‌كه، ڕێگای گه‌لی زه‌نته فراوان ده‌كرێت و ئه‌و پێچانه‌ی له‌نێو گه‌لی زه‌نته‌ن ده‌كرێنه تونێل، بڕیاره سێ تونێل دروستبكرێن، پڕۆژه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه جێبه‌جێ ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگاكه زۆر ته‌سكه و مێژووی دروستكردنی بۆ ساڵی 1940ی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه."
سه‌ربه‌ست سه‌بری ڕوونی كرده‌وه "چاوه‌ڕێی دابینکردنی بودجه دەکەین بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌كه، به‌رپرسی لقی نۆی پارتی له ئاكرێ و پارێزگاری دهۆك له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌یه‌كی نزیك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كه دابین بكات، دوای ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر بواری هاتوچۆ ده‌بێت، به‌تایبه‌تی ئێستا گه‌لی زه‌نته و ده‌ڤه‌ره‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌كه‌ن."
قائید میرۆ