Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 9 FEB 2026 02:33 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی دیکەی ئاو جێبەجێ دەکات
| KDP.info


بەردەڕەش -KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی بەردەڕەش دەڵێت، بە گوژمەی زیاتر لە ٤٠٠ ملیار دینار، پڕۆژەی ستراتیژی ئاوی بەردەڕەش دەستی بە کارەکانی کردووە، کە بە ٨٠ ئامێر لە ١٠ شوێن کار دەکرێت.

ئەندازیار ڕێبەر نازم خورشید، بەڕێوەبەری ئاوی بەردەڕەش، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "دوای ڕەزامەندی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی بەردەڕەش کە یەکێکە لە گەورەترین پڕۆژەکان لە ھەرێمی کوردستان، بە گوژمەی زیاتر لە ٤٠٠ملیار دینار دەستی بەکارەکانی کرد، ئێستا لە ١٠ شوێن بە ٨٠ ئامێر بەردەوام کاری تێدا دەکرێت، ئەو پڕۆژەیە دەکەوێتە سەر زێی گەورە و بە دووری ٢کم لە گوندی دالەڕێ دروستدەکرێت و پێکدێت لە وەرگری ئاو و وێستگەی پاڵاوتنی ئاو، ٣٩ عەمباری ئاویشی بە قەبارەی جیا جیا بۆ دروستدەکرێت بۆ گەیاندنی تۆڕی ئاو بۆ قەزا و ناحیەکان و گوندەکان کە زیاتر لە ٩٥ گوند دەبێت."
ئەندازیار ڕێبەر نازم خورشید گوتیشی "سەرەڕای وەرزی زستان و ھاتنی بارانی بەردەوام کۆمپانیا بەردەوامە لە کارکردن و زۆر بەخێرایی کار دەکەن، بڕیارە تا ساڵێک و ٥ مانگ پڕۆژەکە تەواو بکرێت کە ماوەی دوو ساڵی بۆ دانراوە، بەڵام کۆمپانیا زۆر جدییە و دەیەوێت بەزووترین کات پڕۆژەکە تەواو بکات، بەتەواوبوونی پڕۆژەکەش ٢٥٠ بیری ئاوی خواردنەوە دادەخرێن و ھیچ بیرێک نامینێت و بۆ ئاوی خواردنەوە سوود لەو پڕۆژەیە وەردەگرین."

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

پەیامی ھاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ عەلی عەونی

MONDAY, 09 FEBRUARY 2026 00:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە عەلی عەونی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە.

 

بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان کتێبی پراکاندنی ئەفسانەی خەڵافەتی ھوڤانە ناسێنرا

SUNDAY, 08 FEBRUARY 2026 23:02:00

ھەولێر-KDP.info- رۆژی یەکشەممە ٨ـی ٢ـی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، ئەحمەد کانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پ.د.ک و بەشێک لە فەرماندەکانی پێشمەرگە و ڕۆشنبیر و نووسەر و ڕۆژنامەڤانان، کتێبی (پراکاندنی ئەفسانەی خەڵافەتی ھوڤانە)ـی نووسەر (لیوا بەھجەت سێلکی) ناسێنرا.

 
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

SUNDAY, 08 FEBRUARY 2026 23:02:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخی کارەبادا نەکراوە و پابەندی ئەو نرخە یاساییەن کە پێشتر پەسەند کراوە.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێز عه‌لى عه‌ونى ده‌كات

SUNDAY, 08 FEBRUARY 2026 22:02:14

ھەولێر-KDP.info-نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە عەلی عەونی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە.

 
ھێمن ھەورامی: متمانەی ملیۆنیی گەل، سەلمێنەری پێگە و سەرکەوتنی پارتییە

SUNDAY, 08 FEBRUARY 2026 21:02:00

​ڤێرجینیا-KDP.info-​ئێوارەی ڕۆژی شەممە، بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان، دکتۆر ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ویلایەتی ڤێرجینیا لەگەڵ ھەڤاڵانی لقی ٧ی پارتی و نوێنەرانی ڕەوەندی کوردستانی کۆبووەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact