هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی نووری عوسمان دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات.
ئەمڕۆ شەممە ٧ـی شوبات، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە نووری عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمیی خۆی پێگەیاند و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.