ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی (٣٢)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە مامۆستا سەڵاحەدین بەھائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ یادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
بەڕێز/ مامۆستا سەڵاحەدین بەھائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
بەبۆنەی(۳۲)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەین و، ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە کار و ھەنگاوەکانتاندا.
ڕۆڵی یەکگرتووی ئیسلامی شانبەشانی حزب و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان لە پڕۆسەی سیاسی و حوکمڕانی ھەرێمی کوردستان گرنگ و کاریگەر و بەرپرسیارانە بووە بۆ پاراستنی ئەو ئەزموونە و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان.
بەو بۆنەیەوە، جارێکی دیکە جەخت لەسەر دۆستایەتی و ھەماھەنگی پتەوی نێوانمان دەکەینەوە و سوورین لەسەر زیاتر پێشخستن و پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و یەکڕیزیی و تەبایی لە نێوان سەرجەم پارت و ھێزە سیاسییەکانی کوردستان بۆ دابینکردنی ئایندەیەکی گەش بۆ ھاووڵاتیان.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٦ ی شوباتی ۲۰۲٦