Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 7 FEB 2026 01:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی 6ی شوباتی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ژۆن نوێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كرد.

لە دیدارەكەدا كە بەڕێز پاتریك دورێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و بەڕێز یان برێم كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر ئامادەی بوو، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند كە سەرۆك ماكرۆن سڵاوی تایبەتی هەبووە و جەختی لە پەیوەندی و دۆستایەتی دوولایەنە و پاڵپشتیكردنی گەلی كوردستان كردووەتەوە. هەروەها خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی بۆ كوردستان و دیداری لەگەڵ سەرۆك بارزانی دەربڕی بە ئامانجی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی سیاسیی ناوچەكە و ڕاوێژ لەگەڵ سەركردەكانی ناوچەكە بۆ گەیشتن بە چارەسەری گونجاو بۆ گرفتەكانی ناوچەكە. وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژەی  بە هەوڵە بەردەوامەكانی سەرۆك ماكرۆن و سەرۆك بارزانی دا لە هاندانی لایەنەكان بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لە سووریا و ئەو هەوڵانەی بەرز نرخاند. پێزانینیشی بۆ ڕۆڵ و پێگەی سەرۆك بارزانی هەبوو لە چارەسەركردنی كێشەكان لە عێراق و ناوچەكە. هەروەها ڕۆشنایی خستەسەر پەیوەندییە مێژووییەكانی فەڕەنسا و گەلی كوردستان و نامەیەكی بارزانی نەمریشی پێشكەشی سەرۆك بارزانی كرد كە لە ساڵی 1967 لە لایەن بارزانی نەمرەوە بۆ ژەنەڕاڵ دیگۆل سەرۆكی فەڕەنسا نێردرابوو و لە ئەرشیڤی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسادا هەڵگیرابوو  و، سەرۆك بارزانی سوپاسی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسای كرد و ئەو نامەیەی بە بەڵگەیەكی پڕبەها وەسف كرد كە سەلمێنەری پەیوەندی و دۆستایەتی لەمێژینەی گەلی كوردستان و گەلی فەڕەنسایە.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و سووریا و پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و پڕۆسەی سیاسی عێراق و هەرێم ئاڵوگۆڕ كرا و سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە خوازیاری ئەوەن سەرجەم كێشە و گرفتەكانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ڕێگەی ئاشتیانە بگاتە چارەسەر و ناوچەكە سەقامگیری بەخۆیەوە ببینێت. سەرۆك بارزانی ئاماژەی بە پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا دا و هیوای خواست كە پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا بە ڕێگەی دیالۆگ بگاتە ئەنجام و هەمیشە پشتیوانی ئەو پڕۆسەیە بوونە. سەبارەت بە ڕۆژئاوا سەرۆك بارزانی هێمای بەوە دا كە هەموو هەوڵی خۆی بەكار هێنا بۆ ئەوەی ڕێگری بكرێت لەوەی ناكۆكی سیاسی بكرێتە شەڕی نەتەوەیی نێوان كورد و عەرەب و هەروەها ڕێگری لەوە بكرێت كە پاكتاوی ڕەگەزی لەدژی گەلی كورد لە سووریا ڕوو بدات. جەختیشی لەوە كردەوە كە پشتگیری لە ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی سووریا و هەسەدە دەكەین و هیوای خواست كە ئەو ڕێككەوتنە ببێتە بنەمایەك بۆ سەقامگیری و چارەسەری كێشەكان لەو قۆناغە.

لەبارەی مەترسیی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر سەرۆك بارزانی ئەوەی خستەڕوو كە مەترسی بەهێزبوونەوەی داعش لەئارادایە و پێویستە میكانیزمێكی گونجاو و هەماهەنگیی لەنێوان لایەنەكان هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆر و داعش.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی فەڕەنسای كرد كە هەردەم لە كاتە سەختەكاندا پاڵپشتی گەلی كوردستان بووە. وەزیری دەرەوەی فەڕەنساش جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی هەمیشە سۆزێكی تایبەتی بۆ دۆزی گەلی كوردستان هەبووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاڵپشتی ئەوەیە گەلی كوردستان بە ڕێگەی ئاشتیانە بە مافەكانی خۆی شاد ببێت و هەروەها وڵاتەكەی لەگەڵ پاراستنی هەرێمی كوردستان و بەردەوامیی هەرێمی كوردستانێكی بەهێز دایە.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایى له‌ یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان ده‌كات

FRIDAY, 06 FEBRUARY 2026 19:02:00

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی ٣٢یەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەمیندار و سەرکردایەتی و لایەنگرانی ئەو حیزبە کرد و ڕۆڵی یەکگرتووی لە خەباتی مەدەنی دا بەرز نرخاند.

​مەکتەبی سیاسیی پارتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

FRIDAY, 06 FEBRUARY 2026 18:02:00

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی (٣٢)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە مامۆستا سەڵاحەدین بەھائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات.

 

پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ دكتۆر نووری عوسمان

FRIDAY, 06 FEBRUARY 2026 16:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی دکتۆر نووری عوسمان، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی دکتۆر نووری و کەسوکار و ئاشنایانی کرد.

 
سەرۆك بارزانی لەگەڵ فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات كۆبووە

FRIDAY, 06 FEBRUARY 2026 13:02:50

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی هەینی 6ی شوباتی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مەزلووم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات كرد.

 
شیرین حوسنی بۆ KDP: پێویستە سێ مانگ جارێک لەگەڵ نوێنەرانی گەل کۆببینەوە

FRIDAY, 06 FEBRUARY 2026 11:02:47

دهۆک-KDP.info- شیرین حوسنی، ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دهۆک ڕایگەیاند، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشەکانی خەڵک، سێ مانگ جارێک لەگەڵ نوێنەرانی پارتی لە پەرلەمان کۆدەبنەوە و جەختیان کردووەتەوە کە دەبێت هەر لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ ئەو پڕۆژەیاسانە بکەن کە پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان بە بژێویی هاووڵاتیانەوە هەیە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact