Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 7 FEB 2026 01:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بە فەرمانی مەسروور بارزانی نەورۆز لە ئاکرێ دەچێتە قۆناغێکی نوێ و فراوانترەوە
| KDP.info


ئاکرێ-KDP.info- بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ئاکرێ ڕایگەیاند، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگییەکی تایبەت و بێوێنە بە یادی نەورۆز لە ئاکرێ دەدات و بڕیارە ئەمساڵ یادەکە بە شێوەیەکی فەرمی و زۆر فراوانتر لە ساڵانی ڕابردوو بەڕێوە بچێت.

ئەمین سەلیم، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ئاکرێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ''دوای ئەوەی بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت، ئاکرێ وەک پایتەختی نەورۆز ناسێندرا، ئێستا بایەخێکی زۆر بە ژێرخانی گەشتیاریی شارەکە دەدرێت. شوێنی سەرەکیی یادەکە لە (سەرێ گری) جوانکاری و فراوانکاریی بۆ دەکرێت، خزمەتگوزاریی زیاتری بۆ دابین دەکرێت و گەراجی تایبەت بۆ وەستانی ئۆتۆمبێلی گەشتیاران دروست دەکرێت.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزار ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمساڵ یادەکە جیاواز دەبێت، چونکە ناکەوێتە ناو مانگی ڕەمەزان و هاوکات دەبێت لەگەڵ جەژنی ڕەمەزاندا. گوتیشی، ''پارساڵ سەرەڕای مانگی ڕەمەزان، ٨٨ هەزار گەشتیار تەنیا بۆ نەورۆز هاتبوونە ئاکرێ، بەڵام بۆ ئەمساڵ چاوەڕوانی گەشتیارێکی یەکجار زۆر لە هەموو وڵاتان دەکەین، بەتایبەت کە ساڵانە سەرۆکی حکوومەت و باڵیۆز و نوێنەرانی وڵاتان بەشدار دەبن.

ئاشکراشی کرد کە پڕۆژەیەکیان پێشکەش بە حکوومەت کردووە بۆ ئەوەی یادی نەورۆز لە ئاکرێ لە یەک ڕۆژەوە بکرێتە کەرنەڤاڵێکی یەک هەفتەیی، تاوەکو چالاکیی جۆراوجۆری تێدا ئەنجام بدرێت و سەرنجی گەشتیارانی نێودەوڵەتی زیاتر ڕابکێشرێت.

پڕۆژەی ستراتیژیی ٤٤٦ دۆنمی سەبارەت بە پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری لە دەڤەرەکە، ئەمین سەلیم ڕایگەیاند، ''پڕۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری لەسەر ڕووبەری ٤٤٦ دۆنم زەوی لە قۆناغی جێبەجێکردندایە. تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە وەرچەرخانێکی گەورە لە ڕێژەی گەشتیاران دروست دەکات، پارساڵ ٥٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی ئاکرێیان کردووە، بەڵام بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژانە، ئەو ژمارەیە زۆر زیاتر هەڵدەکشێت.

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایى له‌ یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان ده‌كات

FRIDAY, 06 FEBRUARY 2026 19:02:00

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی ٣٢یەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەمیندار و سەرکردایەتی و لایەنگرانی ئەو حیزبە کرد و ڕۆڵی یەکگرتووی لە خەباتی مەدەنی دا بەرز نرخاند.

​مەکتەبی سیاسیی پارتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

FRIDAY, 06 FEBRUARY 2026 18:02:00

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی (٣٢)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە مامۆستا سەڵاحەدین بەھائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات.

 

پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ دكتۆر نووری عوسمان

FRIDAY, 06 FEBRUARY 2026 16:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی دکتۆر نووری عوسمان، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی دکتۆر نووری و کەسوکار و ئاشنایانی کرد.

 
سەرۆك بارزانی لەگەڵ فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات كۆبووە

FRIDAY, 06 FEBRUARY 2026 13:02:50

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی هەینی 6ی شوباتی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مەزلووم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات كرد.

 
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا

FRIDAY, 06 FEBRUARY 2026 12:02:26

ھەولێر-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی 6ی شوباتی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ژۆن نوێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact