ھەولێر-KDP.info- بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبووی دایكیان، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرەخۆشی لە نوورى عوسمان، ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان دەکات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2026/2/5 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نوورى عوسمان، ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى دایكیان، سه‌ره‌خۆشیى له خۆى و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان كرد.
به‌ڕێزیان وێڕاى ده‌ربڕینى هاوخه‌مى و هاوسۆزى، هەروەها هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نوورى عوسمان سوپاس و پێزانینى خۆى و خانه‌واده‌كه‌یانى بۆ هاوبه‌شیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.