Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 6 FEB 2026 01:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

یەکێتیی قوتابیان بۆ KDP: بۆ چوار بابەتی گرنگ سەردانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانمان کرد
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی ھەوڵەکان بۆ باشترکردنی دۆخی خوێندن و گوزەرانی قوتابیان، شاندێکی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، سەردانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانیان کرد. مەبەستی سەردانەکە خستنەڕووی کۆمەڵێک پرسی ستراتیژی و گرفتە تەکنیکییەکانی بەردەم پڕۆسەی خوێندن بوو.

​لەو بارەیەوە شڤان محەممەد، سکرتێری یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لەگەڵ سەرۆکی دیوان و تیمێکی ڕاوێژکاری کۆبووینەوە. ئامانج لەم سەردانە گفتوگۆکردن بوو سەبارەت بە چوار بابەتی گرنگ، بەتایبەت لەبارەی ئەو قوتابیانەی لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و دەرەوە و ھەروەھا لە پارێزگاکانی عێراق دەخوێنن، لەگەڵ ئەو قوتابیانەی لە سیستمی پارالێل دەخوێنن، بابەتی کرێی بەشەناوخۆیی و کرێی خوێندن، ھەروەھا ئەو قوتابیانەی لە تورکیا و ئێران دەخوێنن کە کێشەی ھەمواری بڕوانامەیان پێشتر نەبوو، بەڵام دواتر بە بڕیارێک کێشەیان بۆ دروست بوو. جگە لەوەش باسمان لەوە کرد چی بکرێت بۆ باشترکردنی دۆخی قوتابیان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەتوانێت چییان بۆ بکات، بەتایبەت بابەتی ئەوانەی کرێ دەدەن و بابەتی ھاتوچۆی قوتابیان، کە ئەمانە کێشەن و حکوومەت دەتوانێت چارەسەریان بکات."

​پەیوەست بە ھەڵوێستی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سکرتێری یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەڵێ: "ھەڵوێستەکەیان ئەرێنی بوو و تیمی ڕاوێژکاری لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوون و ڕاسپێردران بەدواداچوون بۆ کێشەکان بکەن بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێن. کۆبوونەوەکە زۆر ئیجابی بوو و پێمان وایە ئەنجامی دەبێت. تیمەکە کێشەکان دیاری دەکات و ئەوکاتیش ھەوڵ دەدرێت چارەسەر بکرێن. ئەوەی پەیوەستە بە وەزارەتی خوێندنی باڵا، لەوێ کار بۆ چارەسەرکردنی دەکرێت، ئەگەر پەیوەندیشی بە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ھەبێت، ئەو کات لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا باس دەکرێت بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو گرفتانە بکرێت کە گفتوگۆمان لەسەر کردوون."

​ناوبراو ھەروەھا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ئێمە خۆمان بە نوێنەری ڕاستەقینەی قوتابیان و لاوان دەزانین و بەردەوام دەبینە داکۆکیکار و پارێزەری مافەکانیان، ھەر گرفتێکیشیان ھەبێت کار لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار دەکەین بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێت و خزمەتی زیاتری چینی قوتابیان و لاوان بکەین، لەبەر ئەوەی شایەنی ئەوەن ھەموو جۆرە خزمەتێکیان بکرێت و ئێمەش ئەوەی لە توانادا بێت درێغی ناکەین."

 

​بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و مەزڵووم عەبدی پێشهاتەکانی سووریا تاوتوێ دەکەن

THURSDAY, 05 FEBRUARY 2026 23:02:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٢/٥ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) و شاندێکی یاوەری کرد.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فەرەنسا كۆبوونه‌وه‌

THURSDAY, 05 FEBRUARY 2026 23:02:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٢/٥، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ژۆن نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و شاندێکی یاوەری کرد.

 
ئارین مەسروور بارزانی پەیامێکی ئاراستەی گەنجانی کوردستان و ناوچەکە کرد

THURSDAY, 05 FEBRUARY 2026 22:02:50

دوبەی-KDP.info- ئارین مەسروور بارزانی لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، وەک سەرکردەیەکی گەنجی خاوەن دیدگا بەشداری کرد و پەیامێکی ستراتیژیی ئاراستەی گەنجانی کوردستان و ناوچەکە کرد.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان: تێڕوانینی هاوبەشمان لەگەڵ فەرەنسا هەیە

THURSDAY, 05 FEBRUARY 2026 21:02:54

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەبارەی دۆخی سووریاوە "تێڕوانینی هاوبەشمان لەگەڵ فەرەنسا هەیە" و جەخت لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی هەسەدە و دیمەشق دەکاتەوە. 

 
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە هەولێرە

THURSDAY, 05 FEBRUARY 2026 20:02:33

ھەولێر-KDP.info- وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە هەولێر و، بڕیارە پاش کەمێکی دیکە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact