Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 6 FEB 2026 01:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

چەند پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و بە بەشداریی ٨٠٠ پزیشک و پسپۆڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، ١١ـەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە ھەولێر دەستیپێکرد، سەرۆک مەسعود بارزانی لە کۆنفرانسی میزۆپۆتامیا باسی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد و گوتی، "ترسی من ئەوە بوو ببێتە شەڕی کورد و عەرەب کە کارەساتی لێدەکەوتەوە".

بەشێکی قسەکانی سەرۆک بارزانی لە کۆنفرانسی میزۆپۆتامیا:

- دەمەوێت بڵێم، دڵ و دەرگای ھەولێر ھەموو کاتێک بۆ ئیوەی پزیشکان و ئەم جۆرە چالاکییانە کراوەیە. ژمارەیەکی زۆری پزیشکان لە ھەر چوار پارچەی کوردستانەوە ئەمڕۆ لێرەن، ئەمە جێی ئومێد و شانازییە. ئەم جۆرە چالاکییانە زۆر بە قیمەتن. گۆڕینەوەی ئەو زانست و ئەزموونە، خزمەتێکی گەورە بە گەلەکەمان دەکات.

- ئەگەر دەرفەت بڕەخسێت بۆ تاکی کورد، تاکی کورد کەمتر نییە لە خەڵکی تر. پرۆفیسۆر و زانای زۆر گەورە ھەڵکوتوون و ئێمە شانازییان پێوە دەکەین. 

- خەریک بوو کارەساتێکی گەورە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕووبدات. ترسی گەورەی من ئەوە بوو، ببێتە شەڕی کورد و عەرەب. بە درێژایی مێژوو، کورد دەستپێشخەری ھیچ شەڕێکی نەکردووە، بەڵکوو شەڕەکەی لە دژی زۆردار بووە، نەک لە دژی میللەت. 

- ئەوەی پێمان کرا بۆ رۆژئاوای کوردستان کردمان و پێیەوە سەربەرزین.

- ھەلومەرجی ئەمجارە جیاواز بوو لەگەڵ ساڵی ٢٠١٤، ئەمجارە پێویستی بەوە بوو، ئاگرەکە بکوژێتەوە. سوپاس بۆ خوا شەڕەکە نەبووە شەڕی کورد و عەرەب، شتی ناخۆش ڕوویداوە، بەڵام دەکرا شتی گەورەتر رووبدات.

- سوپاسی خەڵکی ھەرێمی کوردستان و دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ھەموو ئەو رێکخراو و کەسایەتی و میدیانە دەکەم کە کۆمەک و ھاوکارییان بۆ خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان کۆکردەوە.

- من ئومێدەوارم ئەو یەکێتییەی لەسەر ئاستی نەتەوەیی بینیمان، ببێتە بنەمایەک بۆ ھەموو رووداوێکی داھاتوو. ئێمە نابێت بیر لە شەڕ بکەینەوە، بەڵام لە ھەمان کاتیشدا، زوڵمی زۆردارانیش قبووڵ ناکەین.

- سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، لە یەکەم رۆژەوە ئێمە پشتیوانیمان لە پرۆسەکە کردووە، ئومێدارین بگاتە ئەنجامێک کە خێری ھەموو لایەکی تێدا بێت.

- ھەوڵی چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانی بەردەم پێکھێانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەدەین. ئەوەی پێشمان بکرێت بۆ برادەرانمان لە بەغدا بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێ، ئامادەین پێشکەشی بکەین. بۆ ئەوەی زوو لەم قەیرانە دەربچین، ھەم لە ھەرێمی کوردستان و ھەم لە عێراق؛ بەڵام گرفت زۆرن.

- دۆخی ناوچەکە ئاڵۆز بووە؛ ھیوادارم وڵاتان بە دیالۆگ کێشەکانیان چارەسەر بکەن و شەڕ لە نێوان ھیچ لایەکدا روونەدات، چونکە شەڕ لە بەرژەوەندیی ھیچ لایەکدا نییە و زیان بە ھەمووان دەگەیەنێت.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و مەزڵووم عەبدی پێشهاتەکانی سووریا تاوتوێ دەکەن

THURSDAY, 05 FEBRUARY 2026 23:02:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٢/٥ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) و شاندێکی یاوەری کرد.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فەرەنسا كۆبوونه‌وه‌

THURSDAY, 05 FEBRUARY 2026 23:02:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٢/٥، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ژۆن نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و شاندێکی یاوەری کرد.

 
ئارین مەسروور بارزانی پەیامێکی ئاراستەی گەنجانی کوردستان و ناوچەکە کرد

THURSDAY, 05 FEBRUARY 2026 22:02:50

دوبەی-KDP.info- ئارین مەسروور بارزانی لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، وەک سەرکردەیەکی گەنجی خاوەن دیدگا بەشداری کرد و پەیامێکی ستراتیژیی ئاراستەی گەنجانی کوردستان و ناوچەکە کرد.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان: تێڕوانینی هاوبەشمان لەگەڵ فەرەنسا هەیە

THURSDAY, 05 FEBRUARY 2026 21:02:54

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەبارەی دۆخی سووریاوە "تێڕوانینی هاوبەشمان لەگەڵ فەرەنسا هەیە" و جەخت لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی هەسەدە و دیمەشق دەکاتەوە. 

 
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە هەولێرە

THURSDAY, 05 FEBRUARY 2026 20:02:33

ھەولێر-KDP.info- وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە هەولێر و، بڕیارە پاش کەمێکی دیکە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact