ھەولێر-KDP. info- ئەمڕۆ سێشەممە 2/3, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە دوبەی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە هەموو بوارەکاندا.
دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.