Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 4 FEB 2026 04:16 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ساناو جوانڕۆیی بۆ KDP: ڕێنوێنیی سەرۆک بارزانییە هەمیشە لە ناو خەڵکدا بین
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە لەسەر ڕێنوێنییەکانی سەرۆک بارزانی، ئۆرگان و کادیرانی پارتی زیاتر لە هەمیشە چوونەتە ناو جەماوەر و ئامانجی سەرەکیشیان خزمەتکردنی هاووڵاتییانە.

ساناو فەرەیدوون جوانڕۆیی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ''ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ بنەماکانی پارتی، دەبینین هەمیشە جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێویستە بەرپرس و کادیران لە ناو خەڵکدا بن. سەرۆک بارزانی هەمیشە ڕێنوێنی کردووین کە دەبێت بەردەوام لەناوجەماوەر و لەناوخەڵکدابین و داواکارییەکانی خەڵک لە ئەولەویەتی کارەکانمان بێت، بەتایبەتی دوای کۆنگرەی ١٤، هەڤاڵانمان ئەکتیڤتر و ڕژدترن لە جێبەجێکردنی ئەم ئەرکە نیشتمانی و نەتەوەییەدا.

ساناو فەرەیدوون جوانڕۆیی ئاماژەی بەوەش کرد کە کابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی، سەرەڕای هەموو قەیرانە دارایی و تەندروستی و سیاسییەکان، توانیویەتی خزمەتگوزاریی بگەیەنێتە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان. گوتیشی، ''پڕۆژەکانی حکوومەت و هەڵوێستە نەتەوەییەکانی پارتی لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا ڕەنگدانەوەی باشیان هەبوو و هاووڵاتییان گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە تەنها پارتی دەتوانێت لە کاتی تەنگانەدا پارێزەری دەستکەوتەکان بێت و لە کاتی ئاشتیدا پڕۆژەی خزمەتگوزاریی پێشکەش بکات.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین، دووپاتی کردەوە کە وەکو پارتی پابەندین بە ئەو بەڵێنانەی کە بە خەڵکمان داوە و لەسەر ڕێبازی بارزانی بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ دابینکردنی ژیانێکی سەربەرزانە و ئایندەیەکی گەشتر بۆ هەموو کوردستانیان.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە

WEDNESDAY, 04 FEBRUARY 2026 00:02:00

ئیمارات-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەھیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو، جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

 
ئانۆ جەوھەر بۆ KDP.info باسی وردەکاری بەشداریی شاندی ھەرێم لە لوتکەی جیھانی ئازادی ئاینی لەواشنتن دەکات

TUESDAY, 03 FEBRUARY 2026 20:02:43

ئەمریکا -KDP.info- وەزیری گواستنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان: شاندێکی ھەرێمی کوردستان بەشداریمان لە لووتکەی جیھانیی ئازادیی ئایین و نانی بەیانیی نزای نیشتمان لە واشنتن کرد، لەو سەردانە کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام دران.

 
شاندێکی بارەگای بارزانی سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکەن

TUESDAY, 03 FEBRUARY 2026 18:02:00

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی بارەگای بارزانی سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانیان کرد، ئامانج لە سەردانەکە گەیاندنی سوپاس و پێزانین بوو لەهەمبەر گەیاندنی ھاوکارییەکان بە ڕۆژئاوای کوردستان.

 
فازڵ میرانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی تورکیا کرد

TUESDAY, 03 FEBRUARY 2026 17:02:42

ھەولێر -KDP.info- ئەمڕۆ لە بارەگاى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان فازل میرانى بەرپرسى دەستەى کارگێڕیى مەکتەبى سیاسى پێشوازى لە (ئەرمان تۆپچو) کونسڵى گشتى تورکیا لە هەولێر کرد. 

ئاشنا بابان: پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نوێنه‌رایه‌تی مۆدێلێكی هاوبه‌ش

TUESDAY, 03 FEBRUARY 2026 16:02:25

سلێمانی -KDP.info-  شاره‌زایه‌كی زانسته‌ سیاسییه‌كان ده‌ڵێ "پەیوەندییەکانی نێوان ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و هەرێمی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نوێنه‌رایه‌تی مۆدێلێكی هاوبه‌ش، ڕێگەى ئەم جۆرە پەیوەندیانەش هۆکارن بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری ئابووری و ئەمنی بۆ هەردوولا."

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact