Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 13 MAR 2026 19:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نوێنەری حکوومەت لە ئیتاڵیا: ڤاتیکان خوازیارە ئەو مۆدێلە سەرکەوتووەی ھەرێم، لە عێراقدا جێگیر بکرێت
| KDP.info


​ئیتاڵیا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا، وردەکاریی سەردانەکەی سەرۆک مەسعوود بارزانی بۆ ڤاتیکان و ئیتاڵیا ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت؛ پاپای ڤاتیکان ستایشی پێکەوەژیانی هەرێمی کوردستانی کردووە و بەرپرسانی باڵای ئیتاڵیاش پشتیوانیی خۆیان بۆ هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی لەپێناو پاراستنی کوردانی ڕۆژئاوا و ڕاگرتنی شەڕ دووپات کردووەتەوە.

​ڕێزان حەمەساڵح، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ ڤاتیکان و ڕۆما دەرەنجامی ئەرێنیی لێکەوتووەتەوە. بەپێی زانیارییەکان، پاپای ڤاتیکان لە میانەی پێشوازییە تایبەتەکەیدا لە سەرۆک بارزانی، دەستخۆشی و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی جەنابیان لە دابینکردنی سەقامگیری و پاراستنی کولتووری پێکەوەژیان دەربڕیوە."
​نوێنەری حکوومەت ئاماژەی بەوەش دا کە ڤاتیکان بە چاوی ڕێزەوە دەڕوانێتە شارۆچکەی عەنکاوە و بە "ڤاتیکانی کوردستان" ناوزەدی کردووە. هاوکات پاپا داوای کردووە ئەو مۆدێلە سەرکەوتووەی پێکەوەژیان کە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، لە سەرتاسەری عێراقدا پەیڕەو بکرێت، تاوەکو مەسیحییەکان هەست بە پارێزراوی بکەن و ناچار بە جێهێشتنی زێدی خۆیان نەبن.
​لە بەشێکی تری دیدارەکاندا لەگەڵ گەورەبەرپرسانی ئیتاڵیا، لەوانە جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیرانی دەرەوە و بەرگری، پرۆتۆکۆڵی باڵا ڕەچاو کراوە؛ وەک نیشانەیەک بۆ دۆستایەتیی قووڵ و ڕێزگرتن لە پێگەی هەرێمی کوردستان، ئاڵای کوردستان لە تەنیشت ئاڵای ئیتاڵیا دانراوە و بەرپرسانی ئیتاڵیا پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ هەوڵە ئاشتیخوازانەکانی سەرۆک بارزانی دەربڕیوە.
​ڕێزان حەمەساڵح ئەوەشی خستە ڕوو کە سەرۆک بارزانی لە تەواوی دیدارەکاندا، بە وردی تیشکی خستووەتە سەر دۆخ و مەینەتییەکانی کوردانی ڕۆژئاوا و بە ڕاشکاوی داوای پشتیوانیی نێودەوڵەتی کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە چەوسانەوەی گەلەکەمان.
​لە دوای تەواوبوونی دیدارە فەرمییەکان، سەرۆک بارزانی هەوڵەکانی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە چڕتر کردووەتەوە و پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی دۆست، بەتایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و تورکیاوە کردووە، بە مەبەستی ڕاگرتنی شەڕ و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

FRIDAY, 13 MARCH 2026 18:03:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ھەینی، ٢٠٢٦/٣/١٣ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، بە توندی سەرکۆنەی ھێرشی تیرۆریستیی شەوی ڕابردووی سنووری مەخمووری بۆ سەر سەربازگەیەکی ھاوبەشی پێشمەرگە و ھێزەکانی فەڕەنسا لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا کرد کە لە ئەنجامدا سەربازێکی پلەداری فەڕەنسی گیانی لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەشیان بریندار بوون.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە جووتیار عادل دەکات

FRIDAY, 13 MARCH 2026 18:03:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکییەوە.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی (محەمەد تەها مستەفا) دەکات

FRIDAY, 13 MARCH 2026 11:03:04

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵ (محەمەد تەها مستەفا) دەربڕی و ڕایگەیاند، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین."

 
ئیمانوێل ماکرۆن کوژرانی فەرماندەیەکی سوپای فەرەنسای لە هەولێر ڕاگەیاند

FRIDAY, 13 MARCH 2026 10:03:39

فەرەنسا-KDP.info- ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا ڕایگەیاند، ئەفسەرێکی سوپای وڵاتەکەی لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە سنووری پارێزگای هەولێر گیانی لەدەستداوە.  

 
ڕاگەیەنراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 13 MARCH 2026 10:03:57

هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە ژێر رۆشناییی ئەو دۆخە ئەمنی و هەستیارەی ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت، ڕاگەیەنراوێکی هۆشداریدەری بڵاو کردەوە و تێیدا جەخت لە مامەڵەی بەرپرسیارانەی دەزگاکانی راگەیاندن و هاووڵاتییان دەکاتەوە. هاوکات دەڵێت، هێزەکانی دژەتیرۆری کوردستان راسپێردراون بۆ گرتنەبەری رێکاری یاساییی توند بەرامبەر بە هەر پێشێلکارییەک.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact