Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 16 MAR 2026 05:49 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"داڤۆس بۆ پێگەی ھەرێم، گۆڕینی دەرفەتە بۆ کاریگەریی نێودەوڵەتی"
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووریی زانکۆی سەڵاحەددین، لەسەر ئەو باوەڕەیە کە بەشداریی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس ٢٠٢٦ هەوڵێکی ستراتیژییە بۆ پێشاندانی توانای ئابووری، وزە و کەرتی تایبەت و گۆڕینی دەرفەتەکان بۆ کاریگەریی نێودەوڵەتی.

ئارام شەعبان، مامۆستای کۆلێژی کارگێڕی و ئابووریی زانکۆی سەڵاحەدین، لە لێدوانێکی تایبەتدا سەبارەت بە بەشداریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا کوردستانییەکان لە کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، ڕایگەیاند: لە ساتەوەختێکدا کە جیهان بە گۆڕانکارییە قووڵە جیۆپۆلیتیکی، تەکنەلۆژی و کۆمەڵایەتییەکاندا تێدەپەڕێت، کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی (داڤۆس) بووەتە سەکۆیەکی گرنگ بۆ گفتوگۆ، هاوکاری و چارەسەری ئاڵێنگارییە جیهانییەکان. بۆ زیاتر لە نیو سەدە، ئەم کۆڕبەندە سەرکردەکانی حکوومەت، بزنس، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ئەکادیمیستەکان کۆ دەکاتەوە تا ڕێگاکانی گەشەی پایەدار و کارا بڕیار بدەن. لەم چوارچێوەیەدا، بەشداریی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس ٢٠٢٦ تەنیا ئامادەبوونێکی فۆرمال نییە، بەڵکو گوزارشتە لە پێکەوەگرێدانی ستراتیژیی نیشتمانیی هەرێم لەگەڵ ئاسۆی ئابووریی جیهانی.

سەبارەت بە کردنەوەی «ماڵی کوردستان» لە داڤۆس، ئەو مامۆستایەی زانکۆ گوتی: ماڵی کوردستان نیشاندەری پێگەیشتنی کەرتی تایبەتی لە هەرێمی کوردستانە، چونکە بە ئامادەبوونی ٢٠ کۆمپانیای پێشەنگی ناوخۆیی، بووەتە ناوەندێکی کاریگەر بۆ پێشاندانی توانای کەرتی تایبەتی کوردستان و پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بازاڕ و وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی. بە گوتەی ئەو، ئەم ئامادەییە نیشانەی ئەوەیە کە کەرتی تایبەتی هەرێم ئامادەیە بۆ نێتوۆڕکینگ و هاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکاندا.

ناوبراو هه‌روه‌ها سەبارەت بە کوردستان وەک بەشێک لە ئاسایشی وزەی جیهانی، روونی کردەوە: دوای جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا، ئەورووپا بەدوای سەرچاوەی جێگرەوەدا دەگەڕێت،  کوردستانیش بەهۆی یەدەگی گازی سرووشتی و پێگەی جیۆگرافییەکەی، دەتوانێت ببێتە هاوبەشێکی گرنگ لە ئاسایشی وزەی جیهانی. بەپێی داتا بڵاوکراوەکان، هەرێم نزیکەی ٣٪ یەدەگی گازی سرووشتیی جیهانی لەخۆ دەگرێت، کە ئەمە پێگەی هەرێم وەک هاوبەشێکی ستراتیژی بەرز دەکاتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە داڤۆس دەرفەتی گرنگە بۆ فرەچەشنکردنی ئابووری و ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی لە کەرتە غەیرە نەوتییەکان وەک کشتوکاڵی مۆدێرن، پیشەسازی و کەرتی دارایی و دەستپێشخەری Invest Kurdistan ئەم کەرتانە وەک زەمینەیەکی بەهێز بۆ گەشەی درێژخایەن پیشان دەدات.

لە کۆتاییدا، ئارام شەعبان ئەوەی خستە ڕوو کە، ئامادەبوونی بەهێزی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە داڤۆس ٢٠٢٦، پەیامی خۆڕاگری، ئاشتی و هاوبەشیی جیهانی بۆ کوردستان دەگەیەنێت و هەرێم لە ئەکتەرێکی ناوچەییەوە بۆ هاوبەشێکی کاریگەر لە ئاسایشی وزە، خۆراک و گەشەی ئابووریی نێودەوڵەتی دەگۆڕێت.

سەڵاح جەلال




دوایین هەواڵەکان

ڕاگەیەندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

MONDAY, 16 MARCH 2026 01:03:32

هه‌ولێر-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا داوا لە حکوومەتی فیدراڵی دەکات لەبری دەرکردنی بەیاننامەی هەڕەشەئامێز کۆبونەوەی دەستبەجێ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان ئەنجامبدات.

 
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

MONDAY, 16 MARCH 2026 01:03:50

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی داوا لە هەر حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات پێکەوە کۆببنەوە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشە و گرفتەکان بکەن و بگەنە ڕێککەوتن.

 
ھەڵەبجە، برینێکی قووڵ و ھێمایەک بۆ ستەم

SUNDAY, 15 MARCH 2026 21:03:00

فازڵ میرانی

 
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە

SUNDAY, 15 MARCH 2026 19:03:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە دوای ئەوەی بڵاوی کردبووەوە کە گوایە ھەرێمی کوردستان ئامادە نییە بەشێکی نەوتی عێراق بەڕێگەی بۆڕی بۆ تورکیا بنێردرێت.

 
بۆ ساڵی تازەی خوێندن ٢٩ پەرتووکی نوێ ئامادە دەبن

SUNDAY, 15 MARCH 2026 16:03:47

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنیەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت،  بۆ ساڵی داھاتوو ٢٩ پەرتووکی تازە تەواو دەبن بۆ ساڵی نوێی خوێندن و دەخوێندرێن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact