Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 23 JAN 2026 17:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت لەسەر هێڵن
| KDP.info


قامیشلۆوە-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە گەیاندنی هاوکارییە فریاگوزارییەکانی بۆ ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕایدەگەیەنێت، سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت هەوڵە دیپلۆماسییەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی بەرەو کۆبانی.

موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "سەرەڕای بەفربارین و ئاستەنگی ڕێگەکان، تیمەکانمان هاوکارییان بەسەر زیاتر لە 500 خێزانی ئاوارەدا دابەش کردووە و بەرنامەمان هەیە بگەینە دێرکیش بۆ هاوکاریکردنی 400 خێزانی دیکە." ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێستا 150 کارمەند و تیمێکی تەندروستی دەزگاکە لە مەیدانەکەدان.

پەیوەست بە بڕیاری مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ناردنی سووتەمەنی، موسا ئەحمەد گوتی: "ئێستا زیاتر لە 100 هەزار لیتر سووتەمەنی لە ڕێگەیە. خەڵکی ئێرە پێویستیی زۆریان بە گەرمکەرەوە هەیە و داوامان لە جەنابی سەرۆکی حکوومەت کردووە بڕەکەی زیاتر بکات بۆ ئەوەی وەڵامی پێداویستییەکان بدەینەوە."

پەیوەست بە دۆخی کۆبانێش کە ڕووبەڕووی گەمارۆ و بڕانی خزمەتگوزاری بووەتەوە، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گوتی: "سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت ڕاستەوخۆ لەسەر هێڵن. داوامان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە ڕێگەخۆشکەر بن بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ ناو کۆبانی و هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامن."




دوایین هەواڵەکان

مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی بۆ هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی دەربڕی

FRIDAY, 23 JANUARY 2026 15:01:34

هەولێر-KDP.info- مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە پەیامێکی فەرمیدا سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرۆک مەسعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد، بە هۆی ئەو ڕۆڵە کاریگەر و هەوڵە سیاسییانەی کە بۆ لێکنزیکبوونەوەی هەسەدە و حکوومەتی سوریا دەیگێڕن.

 
سەرۆک بارزانی: هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە ئەو ناوچە کوردییانەی بەدەستەوە ماون پارێزراو بن

FRIDAY, 23 JANUARY 2026 15:01:16

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا ڕایگەیاند: ئیتاڵیا هەمیشە هەڵوێستێکی زۆر دۆستانەی هەبووە بەرانبەر گەلی کوردستان.

 

سەرۆک بارزانی: ئیتاڵیا و ڤاتیکان هاوسۆزێکی گەورەی گەلی کوردستانن

FRIDAY, 23 JANUARY 2026 13:01:33

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا ڕایگەیاند، ئیتاڵیا هەمیشە هەڵوێستێکی زۆر دۆستانەی هەبووە بەرانبەر گەلی کوردستان.

 
دکتۆر بەشیر بۆ KDP: ئەمڕۆ مزگەوتەکانی کوردستان بوونە سەکۆی یەکهەڵوێستی و یەکدەنگی

FRIDAY, 23 JANUARY 2026 12:01:50

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، گوتاری ئەمڕۆی مامۆستایانی ئایینی لە سەرتاسەری هەرێم، بۆ پرسی یەکهەڵوێستی نەتەوەیی بوو.

 
سەرهەد غەفوری بۆ KDP: بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە چاوی هیوا لەسەر حیكمەتی سەرۆک بارزانییە

FRIDAY, 23 JANUARY 2026 12:01:10

ئەوروپا-KDP.info-بەرپرسی لقی ٦ی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە لەم دۆخە هەستیارەدا، چاوی هەموو گەلی کورد لەسەر حیکمەت و لێزانیی مەرجەعی باڵایە بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و سەرۆک مەسعود بارزانی وەک مەرجەع و ڕابەری نەتەوەیی، هەمیشە پارێزەری ئیرادە و چارەنووسی گەلی کورد بووە لە وێستگە هەرە سەختەکاندا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact