ڤاتیکان-KDP. info- سەرۆك بارزانی، لەسەر بانگێشتی فەرمی پاپای ڤاتیكان، كۆبوونەوەی لوتكەی لەگەڵ پاپا و بەرپرسانی باڵای ئیتاڵیا ئەنجام دا، شارەزایانی پێوەندییە نێودەوڵەتییەكانیش دەڵێن "كاتی سەردانەكەی سەرۆك بۆ ئیتاڵیا و ڤاتیکان، زۆر گرنگ بوو."
سیروان حەمەشەریف شارەزای یاسای پێوەندییە نێودەوڵەتییەكان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند "كاتی سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ ئیتاڵیا و ڕۆما زۆر گرنگ بوو.
لە جەنگەكاندا ئێمە جەنگاوەری باش بووین، بەڵام لە میرات تەرك كراوین، بەڵام خۆشبەختانە سەرۆك بارزانی، پێوەندییەكی بەهێزی نێودەوڵەتی هەیە، گەلی ئێمە باوڕی بە پێكەوە ژیان هەیە، پاپای ڤاتیكان هێزێكی مەعنەوی گەورەی ئاینیی هەیە، لەسەر ئاستی هەموو جیهان حساب بۆ قسەی دەكرێت."
سیروان حەمەشەریف دەڵێ "دەعوەتی فەرمیی جەنابی سەرۆك بارزانی لەوكاتە پێمان دەڵێ گەلی كورد گەلێكی ئاشتیخوازە، دەمانەوێت بە ئاشتی كێشەكان چارەسەر بكرێن، ئیتاڵیا دەوڵەتێكی گەورەی جیهانییە، سەردانەكەی پڕ بایەخ دەبێت، چەندە پێوەندییەمان فراوان دەکات و بۆ ئایندەمان باشە."
گویشتی "وەک سەرۆک بارزانی گوتی، دەبێت ئێمە برایەتی كوردان بەهێز بكەین، بانگێشتی بەڕێزیشیان لەم كاتەدا بۆ ئیتاڵیا و ڤاتیكان نیشانەی پشتیوانی نێودەوڵەتییە بۆ كورد، گەلی كورد ئەو قۆناخەی تێپەڕاند دەوڵەتان بە غیابی خۆمان بڕیار لە چارەنووسمان بدەن، ئێستە كورد خاوەنی سەرۆك بارزانییە، رابەری ئێمە لە بەرزترین پلەی ئاینی جیهانی مەسیحی و سەرۆك و بەرپرسانی باڵای ئەوروپا بانگێشت و پێشوازی لێ دەكرێت، ئەوە نیشانەی پشتیوانیی دەوڵەتانی ئەوروپایە بۆ گەلی ئێمە."
زیاتر دەڵێ "كورد لەپاش ساڵی 1992 هەرێمێكی كوردی بۆخۆی دامەزراندووە، پێككەوەژیان تێیدا لەوپەڕی فراونیدایە، كاتێك نەتەوە و ئاین و مەزهەبەكانی تر لە عێراق و سووریا لێیان قەوماوە، بۆ ژیان هاتوونەتە كوردستان، ئیمەش وەك كوردی موسڵمان وەك برا پێشوازییمان لێكردوون."
"ئەو ئاشتی و پێكەوەژیانەی لە كوردستان هەیە لە هیچ وڵاتێكی عەرەبی نییە جگە لە دەوڵەتانی ئەوروپا، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی دەوڵەتانی ئەوروپا، هاتوونەتە سەر هێڵ بۆ پاراستن و پەشتیوانی گەلی كورد لە ڕۆژئاوا، چونكە ڕۆژئاوا ببێتە هەرێمی سەربەخۆ هاوشێوەی هەرێمی كوردستان دەبێتە ناوەندێكی گرنگی پێكەوەژیان، چاومان لە دەستكەوتەكانی ئەم سەردانەی سەرۆك بارزانییە، سیروان حەمە شەریف وای گوتٚ"
عەزیز ڕەسووڵ