Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 23 JAN 2026 17:09 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ ڕای گشتی
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info - سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان خستووەتەگەڕ و بەردەوامین كە خوشك و برایانمان لە ڕۆژئاوا تووشی كارەسات و نەهامەتی نەبن. لەلایەكی ترەوە لەو بارودۆخە ئاڵۆزەی دروست بووە، مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش و تیرۆریش لە ئارادایە كە خۆیەلەخۆیدا هەڕەشەیەكی زۆر جددییە لەسەر سەقامگیری و ئاساییشی ناوچەكە.

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە نیگەرانییەكی زۆرەوە و بەوردی بەدواداچوون بۆ دوایین پەرەسەندن و ڕووداوەكانی سووریا و ڕۆژئاوا دەكەین، لەو بارودۆخە هەستیارەدا پێویستە هەموو لایەك بەرپرسیارانە و دوور لە عاتیفە ڕەفتار بكات و وای لێ نێت زیان بە خوشك و برایانمان لە ڕۆژئاوا بگات، كە بە هیچ شێوەیەك قابیلی قبوڵ نابێت.

 ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان خستووەتەگەڕ و بەردەوامین كە خوشك و برایانمان لە ڕۆژئاوا تووشی كارەسات و نەهامەتی نەبن. لەلایەكی ترەوە لەو بارودۆخە ئاڵۆزەی دروست بووە، مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش و تیرۆریش لە ئارادایە كە خۆیەلەخۆیدا هەڕەشەیەكی زۆر جددییە لەسەر سەقامگیری و ئاساییشی ناوچەكە.

لێرەدا داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان دەكەین كە بە بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵبستن و دەستبەجێ گرژی و شەڕ و پێكدادانەكان ڕابگیرێن و ئاگربەسێكی سەرتاسەری ڕابگەینرێت و كێشەكان بە شێوازێكی ئاشتیانە و لەڕێگەی حیوارەوە چارەسەر بكرێن.

 

مسعود بارزانی

20ی كانوونی دووەمی 2026




دوایین هەواڵەکان

مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی بۆ هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی دەربڕی

FRIDAY, 23 JANUARY 2026 15:01:34

هەولێر-KDP.info- مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە پەیامێکی فەرمیدا سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرۆک مەسعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد، بە هۆی ئەو ڕۆڵە کاریگەر و هەوڵە سیاسییانەی کە بۆ لێکنزیکبوونەوەی هەسەدە و حکوومەتی سوریا دەیگێڕن.

 
سەرۆک بارزانی: هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە ئەو ناوچە کوردییانەی بەدەستەوە ماون پارێزراو بن

FRIDAY, 23 JANUARY 2026 15:01:16

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا ڕایگەیاند: ئیتاڵیا هەمیشە هەڵوێستێکی زۆر دۆستانەی هەبووە بەرانبەر گەلی کوردستان.

 

سەرۆک بارزانی: ئیتاڵیا و ڤاتیکان هاوسۆزێکی گەورەی گەلی کوردستانن

FRIDAY, 23 JANUARY 2026 13:01:33

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا ڕایگەیاند، ئیتاڵیا هەمیشە هەڵوێستێکی زۆر دۆستانەی هەبووە بەرانبەر گەلی کوردستان.

 
دکتۆر بەشیر بۆ KDP: ئەمڕۆ مزگەوتەکانی کوردستان بوونە سەکۆی یەکهەڵوێستی و یەکدەنگی

FRIDAY, 23 JANUARY 2026 12:01:50

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، گوتاری ئەمڕۆی مامۆستایانی ئایینی لە سەرتاسەری هەرێم، بۆ پرسی یەکهەڵوێستی نەتەوەیی بوو.

 
سەرهەد غەفوری بۆ KDP: بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە چاوی هیوا لەسەر حیكمەتی سەرۆک بارزانییە

FRIDAY, 23 JANUARY 2026 12:01:10

ئەوروپا-KDP.info-بەرپرسی لقی ٦ی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە لەم دۆخە هەستیارەدا، چاوی هەموو گەلی کورد لەسەر حیکمەت و لێزانیی مەرجەعی باڵایە بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و سەرۆک مەسعود بارزانی وەک مەرجەع و ڕابەری نەتەوەیی، هەمیشە پارێزەری ئیرادە و چارەنووسی گەلی کورد بووە لە وێستگە هەرە سەختەکاندا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact