Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 7 MAR 2026 02:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

زیبا تەها هانی هەڤاڵانی ناوەندەکانی دا سوودێکی باش لەم دەرفەتە وەربگرن
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی ١ـی ٢٠٢٦، بە سەرپەرشتی زیبا تەھا، سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، خولێکی پێگەیاندن بۆ کادرانی بەشەکانی پشتگیری کۆمەڵایەتی و ڕاگەیاندنی ناوەندەکانی یەکێتییەکە بەڕێوەچوو.

​لە میانی بەڕێوەچوونی خولەکەدا، کە لەلایەن مەکتەبی سکرتاریەتەوە ڕێکخرابوو، زیبا تەھا، سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، دەستخۆشی لە بەشەکانی (پشتگیری کۆمەڵایەتی و دەروونی) و (ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان) کرد بۆ ڕێکخستنی خولەکە و جەختی لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی توانای مرۆیی کادرەکان کردەوە.

​خولەکە بە تایبەتی تیشکی خستە سەر میکانیزمی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کەیسە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی زانستی، لەگەڵ پەرەپێدانی لایەنی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە ناوەندەکانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان.

​سکرتێری یەکێتی ئافرەتان ھانی ھەڤاڵانی ناوەندەکانی دا کە سوودێکی باش لەم دەرفەتە فێرکارییە وەربگرن و ڕایگەیاند: "پێویستە ئەو زانیارییانەی لەم خولەدا بەدەست دەھێنرێن، لە کاری ڕۆژانەدا ڕەنگ بدەنەوە، بۆ ئەوەی ببێتە ھۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی توانای کادرەکان و باشترکردنی ئەدای ناوەندەکانمان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکاندا."

​جێی ئاماژەیە، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەردەوام لە ڕێگەی خولی جۆراوجۆرەوە کار لەسەر پێگەیاندنی کادرەکانی دەکات، بۆ ئەوەی بە شێوازێکی سەردەمیانە مامەڵە لەگەڵ پرسە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانی ئافرەتان لە کوردستاندا بکەن.




دوایین هەواڵەکان

ڕاگەیەندراوێک لە پارێزگاری ھەولێرەوە

SATURDAY, 07 MARCH 2026 00:03:00

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوەو لە ڕاگەیاندراوەکە دەڵێ، چەند ڕۆژێکە شاری هەولێر ڕووبەڕووی زنجیرەیەک پەلاماری تیرۆریستیی گرووپە یاساشکێنەکان بووەتەوە. دوایین کردەوەی تێکدەرانەی ئەمشەو کە ناوچەیەکی سڤیلنشینی لە نزیک "سکای تاوەر" کردە ئامانج، جارێکی تر پەردەی لەسەر ڕووی ڕاستەقینەی تیرۆرستان لادا.

 
سەرۆکی حکوومەت و شای بەحرەین دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

FRIDAY, 06 MARCH 2026 21:03:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەت و شای بەحرەین دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن و جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگی لەنێوان هەردوولادا کردەوە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران ئەلسوودانی جەخت لە پاراستنی سەقامگیری دەکەنەوە

FRIDAY, 06 MARCH 2026 18:03:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٦/٣/٦ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز محەمەد شیاع ئەلسوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵەوە پێگەیشت.

 

سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئیمارات دۆخى ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

FRIDAY, 06 MARCH 2026 18:03:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٦/٣/٦ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز شێخ محەمەد بن زاید ئال نەھیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتووەوە پێگەیشت.

 

سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی پێشمەرگەی دێرین سەعید خۆشەڤی سێلکی کرد

FRIDAY, 06 MARCH 2026 17:03:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بەشداری کرد لە پرسەی پێشمەرگەی دێرین، خوالێخۆشبوو (سەعید خەلیل خۆشەڤی سێلکی ـ مزووری).

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact